یەکەم سالۆنیکی 1:4-12
یەکەم سالۆنیکی 1:4-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا برایان، له ئێمه‌تان وه‌رگرتووه چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن. چونكه ده‌زانن چ ڕاسپارده‌یه‌كمان پێدان به ئیشۆعی په‌روه‌ردگار. چونكه ئه‌مه‌یه خواستی خودا: پارساییتان، واز له داوێنپیسی بهێنن، هه‌ریه‌كه‌تان بزانێ جه‌سته‌كه‌ی به پارسایی و ڕێزه‌وه بپارێزێت، نه‌ک به ئاره‌زووی هه‌وه‌سبازی وه‌ک ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خودا ناناسن. له‌م باره‌وه كه‌س ده‌ستدرێژی یان چڵێسی له‌گه‌ڵ براكه‌ی نه‌كات، چونكه په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌مانه ده‌كاته‌وه، وه‌ک پێشتر پێمان وتوون و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه. چونكه خودا بانگی نه‌كردووین بۆ گڵاوی، به‌ڵكو بۆ پارسایی. كه‌واته ئه‌وه‌ی ڕه‌تی بكاته‌وه، مرۆڤ ڕه‌ت ناكاته‌وه به‌ڵكو خودا، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا‌ی خۆی پێدان. ده‌رباره‌ی خۆشویستنی برایانه، پێویست ناكات بۆتان بنووسم، چونكه خۆتان له خوداوه فێربوون یه‌كتریتان خۆشبووێ. چونكه ئه‌مه بۆ هه‌موو برایان له هه‌موو ماقیدۆنیا ده‌كه‌ن. به‌ڵام برایان تكاتان لێ ده‌كه‌ین، زیاتر بكه‌ن. پابه‌ند بن به هێمنی و كاروباری تایبه‌تی خۆتان بكه‌ن و به ده‌ستی خۆتان كاربكه‌ن، وه‌ک ڕامانسپاردوون، تاكو به لێوه‌شاوه‌یی ڕه‌فتار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه و پێویستیتان به كه‌س نه‌بێت.
یەکەم سالۆنیکی 1:4-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە کۆتاییدا خوشکان، برایان، ئێمە فێرمان کردوون کە دەبێت چۆن بژین تاکو خودا ڕازی بکەن، وەک ئاواش دەژین، ئیتر داواتان لێ دەکەین و لێتان دەپاڕێینەوە بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە تاکو زیاتر خۆتان تەرخان بکەن، چونکە دەزانن ئەو ڕاسپاردانە چی بوون کە بە دەسەڵاتی عیسای باڵادەست پێماندان. خواستی خودا ئەوەیە کە پیرۆزکراو بن، واتا واز لە داوێنپیسی بهێنن و هەریەکەتان فێری ئەوە بێت کە چۆن جەستەی خۆی پاک و پیرۆز بپارێزێت، نەک بە ئارەزووی هەوەسبازی وەک ئەو نەتەوانەی خودا ناناسن؛ هەروەها لەم بارەوە کەس بۆ مەرامی خۆی سوود لە برا و خوشکەکەی وەرنەگرێت، هەروەها خراپەیان بەرامبەر نەکەن، چونکە یەزدان تۆڵەی هەموو ئەمانە دەکاتەوە، وەک پێشتر پێمان گوتوون و ئاگادارمان کردوونەتەوە. خودا بانگی نەکردووین بۆ گڵاوی، بەڵکو بانگی کردووین تاکو بە پاک و پیرۆزی بژین. کەواتە ئەوەی ئەم فێرکردنە ڕەت بکاتەوە، مرۆڤ ڕەت ناکاتەوە بەڵکو خودا ڕەت دەکاتەوە، کە ڕۆحی پیرۆزی خۆی پێدان. دەربارەی خۆشەویستی برایانە، پێویست ناکات بۆتان بنووسم، چونکە خۆتان لە خوداوە فێربوون یەکتریتان خۆشبوێ. لەڕاستیدا، هەموو خوشک و برایانتان لە تەواوی مەکدۆنیا خۆشدەوێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەی خوشک و برایان، تکاتان لێ دەکەین کە زیاتر و زیاتر بەم شێوەیە بن. با ئامانجی ئێوە بەڕێکردنی ژیانێکی ئارام و هێمن بێت. سەرتان لە کاری خۆتاندا بێت و بە دەستی خۆتان کار بکەن، وەک ڕامانسپاردوون، تاکو بە لێوەشاوەیی بژین لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە و پێویستیتان بە کەس نەبێت.