لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم تیمۆساوس 12:1-14 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

یەکەم تیمۆساوس 12:1-14 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

سوپاسی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەکەم، ئەوەی بەهێزی کردم و بە دڵسۆزی داناوم و بۆ خزمەتکردن دەستنیشانی کردم. هەرچەندە جاران کفرکەر و چەوسێنەر و توندڕەو بووم، بەڵام عیسا بەزەیی پێمدا هاتەوە، چونکە بە نەزانی و بێباوەڕی دەمکرد. سەرڕێژ بووم لە نیعمەتی مەسیحی خاوەن شکۆمان، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە بەهۆی یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بەدەستدێت.