یەکەم تیمۆساوس 12:1-17
یەکەم تیمۆساوس 12:1-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سوپاسی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هێزی كردم و به سه‌رڕاستی داناوم و بۆ ڕاژه‌كردن ده‌ستنیشانی كردم. كه جاران كفركار و چه‌وسێنه‌ر و توندڕه‌و بووم، به‌ڵام به‌زه‌یی پێم هاته‌وه، چونكه به نه‌زانی و بێباوه‌ڕی كردوومه. به‌خششی په‌روه‌ردگارمان زۆر زیاد بووه‌وه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و خۆشویستن له ئیشۆعی مه‌سیحدا. ئه‌م وشه‌یه ڕاسته و شایانی ته‌واوی په‌سه‌ندكردنه: ئیشۆعی مه‌سیح بۆ ڕزگاركردنی گوناهباران هاته جیهان منیش یه‌كه‌میانم. به‌ڵام به‌زه‌یی پێم‌دا هاته‌وه، تاكو یه‌كه‌مجار له مندا ئیشۆعی مه‌سیح به‌وپه‌ڕی پشوودرێژیی ده‌ربكه‌وێت، وه‌ک په‌ندێک بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن بۆ ژیانی جاویدانی. بۆ پاشای جاویدانی، نه‌مر و نه‌بینراو، تاقه خودای دانا، ڕێز و شكۆی تاهه‌تایه بۆ ئه‌وه! ئامین.
یەکەم تیمۆساوس 12:1-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سوپاسی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەکەم، ئەوەی بەهێزی کردم و بە دڵسۆزی داناوم و بۆ خزمەتکردن دەستنیشانی کردم. هەرچەندە جاران کفرکەر و چەوسێنەر و توندڕەو بووم، بەڵام عیسا بەزەیی پێم‌دا هاتەوە، چونکە بە نەزانی و بێباوەڕی دەمکرد. سەرڕێژ بووم لە نیعمەتی مەسیحی خاوەن شکۆمان، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە بەهۆی یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بەدەستدێت. ئەم قسەیە ڕاستە و تەواو شایانی قبوڵکردنە: عیسای مەسیح بۆ ڕزگارکردنی گوناهباران هاتە جیهان، هیچ کەسێک بە ئەندازەی من گوناهبار نییە. بەڵام بەزەیی پێم‌دا هاتەوە، تاکو یەکەم جار لە مندا عیسای مەسیح بەوپەڕی پشوودرێژی دەربکەوێت، وەک نموونەیەک بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ دەهێنن بۆ ژیانی هەتاهەتایی. با بۆ هەتاهەتایە ڕێز و شکۆمەندی بۆ پاشای هەتاهەتایی بێت کە نەمر و نەبینراو و تاقە خودایە! ئامین.