یەکەم تیمۆساوس 2:2-10
یەکەم تیمۆساوس 2:2-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ پاشا و ده‌سه‌ڵاتداران، تاكو ژیانێكی ئاسووده و به هێمن بژین، به‌وپه‌ڕی له‌خوداترسی و ڕێزه‌وه. چونكه ئه‌مه چاک و په‌سه‌ندكراوه له‌لای خودای ڕزگاریده‌رمان، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت و بۆ ڕه‌وا ناسین بێن. چونكه خودا یه‌كه و یه‌ک نێوانگر له‌نێوان خودا و مرۆڤدایه، ئیشۆعی مه‌سیحی مرۆڤ، ئه‌وه‌ی وه‌ک قوربانی خۆی بۆ هه‌مووان به‌ختكرد، گه‌واهیدانیش له كاتی گونجاو بوو. بۆ ئه‌مه من به موژده‌ده‌رو په‌یامبه‌ر ده‌ستنیشان كراوم، له مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م فێركاری باوه‌ڕ و ڕه‌وام بۆ نه‌ته‌وه‌كان. جا ده‌مه‌وێ پیاوان له هه‌موو شوێنێكدا نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی بێگه‌ردیان به‌رز بكه‌نه‌وه بێ تووڕه‌یی و مشت‌ومڕ. ژنانیش به پۆشاكی شه‌رمه‌وه خۆیان بڕازێننه‌وه، به ڕێز و شیاوی، نه‌ک به ئه‌گریجه و به زێڕ و مرواری و جلی گرانبه‌ها، به‌ڵكو به كرداری چاک شیاوی ژنێک بێت بانگه‌شه‌ی له‌خوداترسی بكات.
یەکەم تیمۆساوس 2:2-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ پاشا و دەسەڵاتداران، تاکو بە ئاشتی و هێمنی و بەوپەڕی لەخواترسی و ڕێزەوە بژین. ئەمەش چاک و پەسەندکراوە لەلای خودای ڕزگارکەرمان، ئەوەی دەیەوێت هەموو خەڵکی ڕزگاریان بێت و بەرەو ناسینی ڕاستی بێن، چونکە خودا یەکە و یەک ئاشتکەرەوە لەنێوان خودا و مرۆڤدایە، ئەویش عیسای مەسیحی مرۆڤە، ئەوەی خوێنی خۆی کردە بەهای ئازادی بۆ هەمووان، شایەتیدانیش لە کاتی گونجاو بوو. بۆ ئەمە من بە مزگێنیدەر و نێردراو دەستنیشان کراوم، ڕاست دەڵێم و درۆ ناکەم، فێرکاری باوەڕ و ڕاستیم بۆ نەتەوەکان. جا دەمەوێ پیاوان لە هەموو شوێنێکدا نوێژ بکەن و بێ تووڕەیی و مشت‌ومڕ دەستی پاکیان بەرز بکەنەوە. ژنانیش پۆشاکیان بە شەرمەوە بێت، بەڕێز و شیاوی خۆیان بڕازێننەوە، نەک بە ئەگریجە و بە زێڕ و مرواری و جلی گرانبەها، بەڵکو بە کرداری چاک شیاوی ژنێک بێت کە بانگەشەی لەخواترسی بکات.