یەکەم تیمۆساوس 8:3-13
یەکەم تیمۆساوس 8:3-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕاژه‌وانانیش ده‌بێت ڕێزدار بن، دوو زمان نه‌بن، مه‌ی زۆر نه‌خۆنه‌وه، چڵێسیی قازانجی به‌د نه‌بن، به ویژدانێكی بێگه‌رد نهێنیی باوه‌ڕ بپارێزن. با یه‌كه‌مجار تاقی بكرێنه‌وه، كه بێ گله‌یی بوون، با وه‌ک ڕاژه‌وان ڕاژه بكه‌ن. ژنه‌كانیش ده‌بێت ڕێزدار بن، بوختانكه‌ر نه‌بن، وریابن، له هه‌موو شتێك‌دا ده‌ستپاک بن. با ڕاژه‌وان مێردی یه‌ک ژن بێت، ماڵ و منداڵیان باش به‌ڕێوه ببه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ی باش ڕاژه‌یان كردووه، پله‌یه‌كی باش و متمانه‌یه‌كی زۆر له باوه‌ڕیان به ئیشۆعی مه‌سیح به‌ده‌ست ده‌هێنن.
یەکەم تیمۆساوس 8:3-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خزمەتکارانیش دەبێت بەڕێز بن، دوو زمان نەبن، شەراب زۆر نەخۆنەوە، چاویان لە دەستکەوتی ناڕەوا نەبێت، بە ویژدانێکی پاک دەست بە ڕاستییە قووڵەکانی باوەڕەکەوە بگرن. با یەکەم جار تاقی بکرێنەوە، کە بێ گلەیی بوون، با وەک خزمەتکار خزمەت بکەن. ژنەکانیش دەبێت بەڕێز بن، بوختانکەر نەبن، وریا بن، لە هەموو شتێکدا دڵسۆز بن. با خزمەتکار مێردی یەک ژن بێت و ماڵ و منداڵی باش بەڕێوە ببات. ئەوانەی باش خزمەتیان کردووە، پلەیەکی باش و متمانەیەکی زۆر لە باوەڕیان بە عیسای مەسیح بەدەستدەهێنن.