یەکەم تیمۆساوس 1:6-5
یەکەم تیمۆساوس 1:6-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ژێر نیری كۆیلایه‌تین، با وا دابنێن گه‌وره‌كانیان شایانی ئه‌وپه‌ڕی ڕێزن، نه‌وه‌ک كفر به ناوی خودا و ئامۆژگارییه‌كه‌ی بكرێت. ئه‌وانه‌ی گه‌وره‌كانیان باوه‌ڕدارن با سووكایه‌تییان پێ نه‌كه‌ن، چونكه بران، به‌ڵكو زیاتر ڕاژه‌یان بكه‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ی سوود له ڕاژه‌یان وه‌رده‌گرن باوه‌ڕدار و خۆشه‌ویستن. جا ئه‌مانه‌یان فێربكه و ئامۆژگارییان بكه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک به فێركردنێكی دیكه خه‌ڵک فێرده‌كات كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ وشه‌ی دروستی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و له‌گه‌ڵ ئه‌و فێركردنه‌ی له‌سه‌ر خوداناسی ڕاوه‌ستاوه، ئه‌وا لووتبه‌رزه و هیچ تێناگات، به‌ڵكو حه‌ز له شه‌ڕه‌قسه و ده‌م ده‌مانێ ده‌كات كه ده‌بێته هۆی ئیره‌یی و ناكۆكی و بوختان و گومانی خراپ و ململانێ. ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكانێكن كه هزریان گه‌نده‌ڵ بووه و ڕه‌وایان لێ ون بووه، خوداناسی به بازرگانی داده‌نێن، له‌و كه‌سانه دوور بكه‌وه.
یەکەم تیمۆساوس 1:6-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەموو ئەوانەی لەژێر نیری کۆیلایەتیدان، با گەورەکانیان بە شیاوی ئەوپەڕی ڕێز بزانن، تاکو کفر بە ناوی خودا و فێرکردنەکەی نەکرێت. ئەوانەی گەورەکانیان باوەڕدارن با سووکایەتییان پێ نەکەن، چونکە برای باوەڕدارن. لە جێگەی ئەوە، با زیاتر خزمەتیان بکەن، لەبەر ئەوەی ئەوانەی سوود لە خزمەتیان وەردەگرن باوەڕدار و خۆشەویستن. جا ئەمانەیان فێربکە و هانیان بدە. ئەگەر کەسێک بە جۆرێکی دیکە خەڵک فێردەکات کە ناگونجێت لەگەڵ پەیامی دروستی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و لەگەڵ ئەو فێرکردنەی لەسەر لەخواترسی ڕاوەستاوە، ئەوا لووتبەرزە و هیچ تێناگات، حەز لە شەڕەقسە و دەمەقاڵێ دەکات کە دەبێتە هۆی چاوپیسی، ناکۆکی، بوختان، گومانی خراپ و ململانێ. ئەمانەش ئەو کەسانە دەیکەن کە بیریان خراپ بووە و ڕاستییان لێ ون بووە و لەخواترسی بە بازرگانی دادەنێن.