لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم تیمۆساوس 11:6-16

یەکەم تیمۆساوس 11:6-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام تۆ، ئه‌ی پیاوی خودا له‌م شتانه‌ هه‌ڵبێ. به‌دوای خوداناسی و خواترسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌رمیدا بگه‌ڕێ. له‌ تێكۆشانی باوه‌ڕدا باش تێبكۆشه‌، ده‌ست به‌ ژیانی جاویدانیه‌وه‌ بگره‌، ئه‌وه‌ی خودا بانگی كردووی بۆی، كاتێ باش دانت پیاناوه‌ له‌به‌رده‌م گه‌واهیده‌ری زۆردا. ڕاتده‌سپێرم له‌به‌رده‌م خودا، ئه‌وه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌كاته‌وه‌ و له‌به‌رده‌م ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی گه‌واهیی باشی دا له‌لای پیڵاتوسی پونتی، كه‌وا به‌ بێگه‌ردی و بێ گله‌یی ئه‌و ڕاسپاردانه‌ بپارێزیت، تاكو ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، ئه‌وه‌ی خودا له‌ كاتی دیاریكراو ده‌ریده‌خات، خودای پیرۆز و تاقه‌ سه‌رۆک، پاشای پاشایان، په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران، ته‌نها ئه‌و نه‌مره‌، له‌ ڕووناكیه‌ک نیشته‌جێیه‌ كه‌ كه‌س لێی نزیک نابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌یبینیوه‌ و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئه‌وه‌ ڕێز و توانای جاویدانی. ئامین.

یەکەم تیمۆساوس 11:6-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەڵام تۆ، ئەی پیاوی خودا لەم شتانە ڕابکە. بەدوای ڕاستودروستی و لەخواترسی و باوەڕ و خۆشەویستی و دانبەخۆداگرتن و دڵنەرمیدا بگەڕێ. لە کێشمەکێشی باوەڕەکەدا باش تێبکۆشە. دەست بە ژیانی هەتاهەتاییەوە بگرە، ئەوەی خودا بانگی کردووی بۆی، کاتێک لەبەردەم چەندین شایەتدا بە باشی دانت پێدا نا. ڕاتدەسپێرم لەبەردەم خودا، ئەوەی ژیان بە هەمووان دەدات و لەبەردەم عیسای مەسیح، ئەوەی شایەتی باشی دا لەلای پیلاتۆسی پۆنتی، کە بە پاکی و بێ گلەیی ئەو ڕاسپاردانە بپارێزیت، هەتا ڕۆژی دەرکەوتنی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، ئەوەی خودا لە کاتی دیاریکراو دەریدەخات. خودا، بەرەکەتدار و تاقە سەرۆک، پاشای پاشایان، گەورەی گەورەکان، تەنها ئەو نەمرە، لە ڕووناکی نیشتەجێیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە، ئەوەی کەس نەیبینیوە و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئەوە ڕێز و توانای هەتاهەتایی! ئامین.