دووەم کۆرنسۆس 1:1-7
دووەم کۆرنسۆس 1:1-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به خواستی خودا، تیماتیئوسی براش، بۆ وارگه‌ی خودا له قۆرنتێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارسا‌كان له هه‌موو ئه‌خائیه. به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ئێوه. پیرۆزه خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی میهره‌بانی و خوداوه‌ندی هه‌موو دڵنه‌واییه‌ک، ئه‌وه‌ی له هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌كماندا دڵنه‌واییمان ده‌كات، تاكو بتوانین به‌و دڵنه‌واییه‌ی له خوداوه دڵنه‌وایی كراین، دڵنه‌وایی ئه‌وانه بكه‌ین كه له هه‌ر ته‌نگانه‌یه‌كدان. چونكه وه‌ک ئازاره‌كانی مه‌سیح تیاماندا زیاد ده‌بێت، به‌هۆی مه‌سیحه‌وه دڵنه‌واییشمان زیاد ده‌بێت. ئه‌گه‌ر تووشی ته‌نگانه ده‌بین ئه‌وا بۆ دڵنه‌وایی و ڕزگاریتانه، ئه‌گه‌ر دڵنه‌وایی كرابین ئه‌وا بۆ دڵنه‌واییتانه، ئه‌وه‌ی كاریگه‌ره له ئێوه‌دا دانبه‌خۆداگرتنه بۆ هه‌مان ئه‌و ئازارانه‌ی كه ئێمه‌ش ده‌یچێژین. جا هیوامان بۆ ئێوه جێگیره. ده‌زانین وه‌ک له ئازاردا به‌شدارن، له دڵنه‌واییش ئاوان.
دووەم کۆرنسۆس 1:1-7 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی براتانەوە، بۆ کڵێسا‌ی خودا لە کۆرنسۆس و هەموو گەلی پیرۆزی خۆی لە هەموو ئەخایا: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان، باوکی میهرەبانی و خودای هەموو دڵنەواییەک، ئەوەی لە هەموو تەنگانەیەکماندا دڵنەواییمان دەکات، تاکو بتوانین بەو دڵنەواییەی لە خوداوە دڵنەوایی کراین، دڵنەوایی ئەوانە بکەین کە لە هەر تەنگانەیەکدان، چونکە هەروەک چۆن بەشداری زۆرمان کردووە لە ئازاری مەسیح، بە هەمان شێوە لە ڕێگەی مەسیحەوە دڵنەوایی زۆر دەکرێین. ئەگەر تووشی تەنگانە دەبین ئەوا بۆ دڵنەوایی و ڕزگاریتانە، ئەگەر دڵنەوایی کرابین ئەوا بۆ دڵنەواییتانە، کە لە دانبەخۆداگرتنی ئێوەدا بەرگەگرتنی بەرهەم هێناوە بۆ هەمان ئەو ئازارانەی کە ئێمەش دەیچێژین. جا هیوامان بۆ ئێوە چەسپاوە، دەزانین وەک لە ئازار بەشدارن، لە دڵنەواییشدا ئاوان.