دووەم کۆرنسۆس 1:10-18
دووەم کۆرنسۆس 1:10-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆم وه‌ک پۆڵۆس، به نیانیی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌م كه‌وا ده‌ڵێن شه‌رمنم كاتێ ڕووبه‌ڕووم له‌گه‌ڵ ئێوه، به‌ڵام به‌سه‌رتانه‌وه بوێرم كه لێتان دوورم. داواكارم كه ئاماده‌بم بوێر نه‌بم به‌و متمانه‌یه‌ی كه ده‌بینم، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ده‌وێرم كه واده‌زانن ئێمه به‌گوێره‌ی جه‌سته ده‌ژین. هه‌رچه‌نده له جه‌سته‌دا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی جه‌سته ناجه‌نگین. چونكه چه‌كی جه‌نگكردنمان جه‌سته‌یی نییه، به‌ڵكو به خوداوه توانای ڕوخاندنی قه‌ڵای هه‌یه، هه‌موو گومانێک و هه‌ر شتێک كه بۆ به‌رهه‌ڵستی زانینی خودا به‌رز بێته‌وه ده‌یڕوخێنین، هه‌موو بیرێكیش بۆ گوێڕایه‌ڵی مه‌سیح به دیل ده‌گرین. ئاماده‌ین كاتێ گوێڕایه‌ڵیتان ته‌واو بێت سزای هه‌موو یاخیبوونێک بده‌ین. ئێوه سه‌یری ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک دڵنیابێت كه خۆی هی مه‌سیحه، با بۆ خۆی بزانێت: وه‌ک ئه‌و هی مه‌سیحه، ئێمه‌ش هی مه‌سیحین! چونكه ئه‌گه‌ر تۆزێک زیاتر شانازیم به ده‌سه‌ڵاتمان كردبێت ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار داویه‌تی بۆ بنیادنانتان نه‌ک بۆ ڕوخاندن، شه‌رمی پێوه ناكه‌م. نامه‌وێ وا ده‌ركه‌وم كه‌وا به په‌یامه‌كان ده‌تانترسێنم. چونكه هه‌ندێک ده‌ڵێن: “په‌یامه‌كان قورس و به‌هێزن، به‌ڵام ئاماده‌بوونی خۆی لاوازه و قسه به‌تاڵه”. با ئه‌م كه‌سه بزانێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له قسه‌ی په‌یامه‌كانه كه دوورین، به كاركردنیش ئاوا ئاماده‌ین. چونكه ناوێرین خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه پۆلین یان به‌راورد بكه‌ین كه ستایشی خۆیان ده‌كه‌ن. به‌ڵكو كه خۆیان به خۆیان ده‌پێون و خۆیان به خۆیان به‌راورد ده‌كه‌ن، تێناگه‌ن! به‌ڵام ئێمه زیاد له پێوانه شانازی ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی ئه‌و سنووره‌ی خودا بۆی داناوین، تا ئاستێک كه بگه‌ینه ئێوه‌ش. چونكه سنووری خۆمان نابڕین وه‌ک پێتان نه‌گه‌ین، چونكه له ئینجیلی مه‌سیحدا گه‌یشتینه ئێوه‌ش. زیاد له پێوانه شانازی به ڕه‌نجی خه‌ڵكی ناكه‌ین، به‌ڵكو وه‌ک هیوادارین، وا باوه‌ڕتان گه‌شه ده‌كات، له‌نێوانتاندا سنوورمان زۆر زیاد ده‌بێت، تاكو موژده بده‌ینه هه‌رێمه‌كانی دوورتر له ئێوه‌ش، نابێت شانازی بكه‌ین به‌و كاره‌ی له سنووری یه‌كێكی دیكه كراوه. “ئه‌وه‌ی شانازی ده‌كات، با شانازی به په‌روه‌ردگاره‌وه بكات”. چونكه ئه‌وه‌ی ستایشی خۆی ده‌كات په‌سه‌ند نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كات.
دووەم کۆرنسۆس 1:10-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
من وەک پۆڵس، کە بە من دەڵێن لەو کاتەی لەگەڵتانم شەرمنم، بەڵام کە لێتان دوورم بەرامبەر بە ئێوە بوێرم، بە بێفیزی و نەرمونیانی مەسیح لێتان دەپاڕێمەوە و داواتان لێ دەکەم ناچارم مەکەن کاتێک لەلاتانم ئەو بوێرییەم بەکاربهێنم، چونکە پێم وایە هەر دەبێت بەکاریبهێنم بەرامبەر بەو کەسانەی کە پێیان وایە ئێمە بەگوێرەی بنەمای جیهان دەژین. هەرچەندە لە جیهاندا دەژین، بەڵام بەگوێرەی بنەمای جیهان ناجەنگین، چونکە ئەو چەکەی شەڕی پێدەکەین جیهانی نییە، بەڵکو چەکی خوداییە کە توانای وێرانکردنی قەڵای هەیە. هەموو بەڵگەیەک و هەر شتێک کە بۆ بەرهەڵستی زانیاری خودا دەربکەوێت لەناوی دەبەین، هەموو بیرێکیش بۆ گوێڕایەڵی مەسیح بە دیل دەگرین. هەر کاتێک ئێوە تەواو ملکەچ بوون، ئەو کاتە ئامادەین سزای هەموو یاخیبوونێک بدەین. ئێوە سەیری ڕواڵەت دەکەن. ئەگەر یەکێک دڵنیابێت کە هی مەسیحە، با ئەوە بزانێت کە وەک چۆن ئەو هی مەسیحە، ئێمەش بە هەمان ئەندازە هی مەسیحین. ئەگەر تۆزێک زیاتر شانازیم بە دەسەڵاتمانەوە کردبێت، ئەوەی مەسیحی باڵادەست داویەتی بۆ بنیادنانتان نەک بۆ وێرانکردنتان، ئەوا شەرمم پێی نییە. نامەوێ وا دەرکەوم کە بە نامەکان دەتانترسێنم. لەوانەیە هەندێک بڵێن: «نامەکان قورس و بەهێزن، بەڵام ئامادەبوونی خۆی لاوازە و قسە بەتاڵە.» با ئەو جۆرە کەسانە بزانن، ئەوەی لە دوورەوە و بە ڕێگای نامە بۆتان دەنووسین، هەمان ئەو شتە دەکەین کاتێک لەلاتان بین. ئێمە ناوێرین خۆمان لەگەڵ ئەوانە بەراورد بکەین یاخود خۆمان بخەینە ڕیزی ئەوانەی کە بەخۆیاندا هەڵدەدەن. کاتێک خۆیان بە خۆیان بەراورد دەکەن و دەپێون، ئیتر دەردەکەوێت کە نەزانن. بەڵام ئێمە زیاد لە پێویست شانازی بە خۆمانەوە ناکەین، بەڵکو بەگوێرەی ئەو ئاستەی خودا بۆی داناوین شانازی دەکەین، کە ئاستێکە دەگاتە ئێوەش. ئێمە سنووری خۆمان نابەزێنین کە شانازیتان پێوە دەکەین، بەوەی گەیشتینە ئێوە، چونکە بە خزمەتی ڕاگەیاندنی مزگێنیی مەسیح گەیشتینە ئێوەش. زیاد لە ڕادەی خۆی شانازی بە ڕەنجی خەڵکییەوە ناکەین، بەڵام هیوادارین کاتێک باوەڕتان گەشە دەکات، لەنێوتاندا سنووری خزمەتەکەمان زۆر زیاتر بێت، تاکو مزگێنی بدەینە ئەو ناوچانەش کە لە ئێوە دوورترن، نامانەوێت شانازی بکەین بەو کارەی کە پێشوەخت لە سنووری یەکێکی دیکە ئەنجام دراوە. ﴿ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بە یەزدانەوە بکات.﴾ ئەوەی بە خۆیدا هەڵدەدات پەسەند ناکرێت، بەڵکو ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ پێیدا هەڵدەدات.