دووەم کۆرنسۆس 9:10-12
دووەم کۆرنسۆس 9:10-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نامه‌وێ وا ده‌ركه‌وم كه‌وا به په‌یامه‌كان ده‌تانترسێنم. چونكه هه‌ندێک ده‌ڵێن: “په‌یامه‌كان قورس و به‌هێزن، به‌ڵام ئاماده‌بوونی خۆی لاوازه و قسه به‌تاڵه”. با ئه‌م كه‌سه بزانێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له قسه‌ی په‌یامه‌كانه كه دوورین، به كاركردنیش ئاوا ئاماده‌ین. چونكه ناوێرین خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه پۆلین یان به‌راورد بكه‌ین كه ستایشی خۆیان ده‌كه‌ن. به‌ڵكو كه خۆیان به خۆیان ده‌پێون و خۆیان به خۆیان به‌راورد ده‌كه‌ن، تێناگه‌ن!
دووەم کۆرنسۆس 9:10-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نامەوێ وا دەرکەوم کە بە نامەکان دەتانترسێنم. لەوانەیە هەندێک بڵێن: «نامەکان قورس و بەهێزن، بەڵام ئامادەبوونی خۆی لاوازە و قسە بەتاڵە.» با ئەو جۆرە کەسانە بزانن، ئەوەی لە دوورەوە و بە ڕێگای نامە بۆتان دەنووسین، هەمان ئەو شتە دەکەین کاتێک لەلاتان بین. ئێمە ناوێرین خۆمان لەگەڵ ئەوانە بەراورد بکەین یاخود خۆمان بخەینە ڕیزی ئەوانەی کە بەخۆیاندا هەڵدەدەن. کاتێک خۆیان بە خۆیان بەراورد دەکەن و دەپێون، ئیتر دەردەکەوێت کە نەزانن.