دووەم کۆرنسۆس 16:11-33
دووەم کۆرنسۆس 16:11-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دیسان ده‌یڵێمه‌وه. كه‌س به گێلم نه‌زانێت. ئه‌گینا وه‌ک گێلێک په‌سه‌ندم بكه‌ن، تاكو منیش تۆزێک شانازی بكه‌م. له‌م بوێریه‌دا بۆ شانازیكردن، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم به‌گوێره‌ی په‌روه‌ردگار نییه، به‌ڵكو وه‌ک له گێلایه‌تی بێت. كه زۆر كه‌س به‌گوێره‌ی جه‌سته شانازی ده‌كه‌ن، منیش شانازی ده‌كه‌م. كه به شادییه‌وه به‌رگه‌ی گێله‌كان ده‌گرن، چونكه خۆتان ئه‌وه‌نده دانان! چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێک ئێوه بكاته كۆیله به‌رگه ده‌گرن! ئه‌گه‌ر یه‌كێک بتانخوات! ئه‌گه‌ر یه‌كێک بۆ خۆی بتانقۆزێته‌وه! ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی به‌رز بكاته‌وه! یاخود ئه‌گه‌ر یه‌كێک له ڕووتان بدات! به‌رگه ده‌گرن! بۆ شه‌رمه‌زاریم، پێویسته بڵێم سه‌باره‌ت به‌مه چه‌ند لاواز بووین! له چی ئه‌وان ئازان به گێلایه‌تی ده‌ڵێم منیش تیایدا ئازام. ئایا ئه‌وان عیبڕانین؟ منیش. ئایا ئیسڕائیلین؟ منیش. ئایا نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من؟ منیش. ئایا ڕاژه‌وانی مه‌سیحن؟ وه‌ک مێشک تێكچووێک ده‌ڵێم من باشترم. من زیاتر ڕه‌نجم داوه، له لێدان زیاتر، له زیندان زیاتر، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ زۆر جار. جوو پێنج جار چل قامچی كه‌م یه‌كیان لێداوم، سێ جار داركاری كراوم، جارێک به‌ردباران كراوم، سێ جار له كه‌شتیدا بووم و شكاوه، شه‌و و ڕۆژێكم له قووڵایی ده‌ریادا به‌سه‌ربرد. له گه‌شتی زۆردا، كه‌وتوومه‌ته مه‌ترسی لافاو و مه‌ترسی چه‌ته، مه‌ترسی گه‌له‌كه‌م و مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌كان، مه‌ترسی له شار و مه‌ترسی له ده‌شت، مه‌ترسی له ده‌ریا و مه‌ترسی برایانی درۆزن، به ڕه‌نجدان و ماندووبوون، به بێداریی زۆر، به برسیێتی و تینوێتی، به ڕۆژووگرتنی زۆر، به سه‌رما و ڕووتی. ئه‌مانه هه‌موو له‌لایه‌ك: ڕۆژ به ڕۆژ گرنگیدان به هه‌موو وارگه‌كان له‌سه‌رم كه‌ڵه‌كه ده‌بێت. كێ لاواز ده‌بێ و من لاواز نابم؟ كێ كه‌وتۆته گوناه و من ناسووتێم؟ ئه‌گه‌ر شانازی پێویست بێت، ئه‌وا به شته‌كانی لاوازیم شانازی ده‌كه‌م. خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م. له دره‌مسوق، فه‌رمانڕه‌واكه‌ی ئاریتاسی پاشا پاسه‌وانی شاری دره‌مسوقییه‌كانیان ده‌كرد، بۆ گرتنم. به‌ڵام له‌نێو سه‌به‌ته‌دا و له په‌نجه‌ره‌ی شووراكه منیان شۆڕكرده‌وه و له ده‌ستی ڕزگار بووم.
دووەم کۆرنسۆس 16:11-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
دیسان دەیڵێمەوە: کەس بە گێلم نەزانێت، بەڵام ئەگەر بە گێلم دەزانن ئەوا وەک گێلێک بەرگەم بگرن، بۆ ئەوەی منیش تۆزێک شانازی بکەم. بە متمانەوە شانازی دەکەم، نەک بەو شێوەیەی کە مەسیحی باڵادەست قسە دەکات، بەڵکو وەک لە نەزانییەوە بێت. لەبەر ئەوەی زۆر کەس بەگوێرەی بنەمای جیهان شانازی بە خۆیانەوە دەکەن، منیش شانازی دەکەم. لەبەر ئەوەی خۆتان ئەوەندە دانان، بە شادییەوە بەرگەی گێلەکان دەگرن. لە ڕاستیدا، ئەگەر یەکێک ئێوە بکاتە کۆیلە بەرگە دەگرن، ئەگەر یەکێک ماڵتان بخوات، ئەگەر یەکێک قۆرختان بکات بۆ خۆی، ئەگەر یەکێک خۆی بە گەورەتر بزانێت لە ئێوە، یاخود ئەگەر یەکێک لە ڕووتان بدات، بەرگە دەگرن! بە شەرمەزارییەوە دان بەوەدا دەنێم کە چەند لاواز بووین! هەرچییەک ئەوان دەوێرن شانازی پێوە بکەن، هەروەها منیش دەوێرم، دەزانم کە گێلانە قسە دەکەم. ئایا ئەوان عیبرانین؟ منیش. ئایا ئیسرائیلین؟ منیش. ئایا نەوەی ئیبراهیمن؟ منیش. ئایا خزمەتکاری مەسیحن؟ من باشترم، بەڵام وەک شێتێک قسە دەکەم. من زۆر زیاتر لەوان ڕەنجم کێشاوە، لەوان زیاتر لە زینداندا بووم، زۆر خراپتر دارکاری کراوم، زۆر جاریش ڕووبەڕووی مردن بوومەتەوە. جولەکەکان بە قامچی پێنج جار چل قامچی کەم یەکیان لێداوم، سێ جار دارکاری کراوم، جارێک بەردباران کراوم، سێ جار لە کەشتیدا بووم و شکاوە، شەو و ڕۆژێکم لە قووڵایی دەریادا بەسەربرد. بەهۆی زۆر گەشتکردنمەوە تووشی مەترسی ڕووبار و چەتە بووم، مەترسی لە گەلەکەم و نەتەوەکانی دیکە، مەترسی لە شار و لە دەشت، مەترسی لە دەریا، مەترسی لە خوشک و برایانی درۆزن، بە ڕەنجدان و ماندووبوون، بە شەونخونی زۆر، بە برسیێتی و تینووێتی، بە ڕۆژووگرتنی زۆر، بە سەرما و ڕووتی. ئەمانە هەموو لەلایەک، ڕۆژ بە ڕۆژ بایەخدان بە هەموو کڵێسا‌کان لەسەرم کەڵەکە دەبێت. کێ لاوازە و من لەگەڵی لاواز نابم؟ کێ کەوتووەتە گوناه و من ناسووتێم؟ ئەگەر پێویست بە شانازی‌کردن بکات، ئەوا بەو شتانەوە شانازی دەکەم کە لاوازیم دەردەخەن. خودا، باوکی عیسای خاوەن شکۆ ئەوەی هەتاهەتایە ستایش دەکرێت دەزانێت درۆ ناکەم. لە دیمەشق، فەرمانڕەوایەکەی ئاریتاسی پاشا پاسەوانی شاری دیمەشقیان دەکرد، بۆ گرتنم. بەڵام لەناو سەبەتەدا و لە پەنجەرەی شوورای شارەکەوە منیان شۆڕکردەوە و لە دەستی ڕزگارم بوو.