دووەم کۆرنسۆس 25:11-28
دووەم کۆرنسۆس 25:11-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سێ جار داركاری كراوم، جارێک به‌ردباران كراوم، سێ جار له كه‌شتیدا بووم و شكاوه، شه‌و و ڕۆژێكم له قووڵایی ده‌ریادا به‌سه‌ربرد. له گه‌شتی زۆردا، كه‌وتوومه‌ته مه‌ترسی لافاو و مه‌ترسی چه‌ته، مه‌ترسی گه‌له‌كه‌م و مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌كان، مه‌ترسی له شار و مه‌ترسی له ده‌شت، مه‌ترسی له ده‌ریا و مه‌ترسی برایانی درۆزن، به ڕه‌نجدان و ماندووبوون، به بێداریی زۆر، به برسیێتی و تینوێتی، به ڕۆژووگرتنی زۆر، به سه‌رما و ڕووتی. ئه‌مانه هه‌موو له‌لایه‌ك: ڕۆژ به ڕۆژ گرنگیدان به هه‌موو وارگه‌كان له‌سه‌رم كه‌ڵه‌كه ده‌بێت.
دووەم کۆرنسۆس 25:11-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سێ جار دارکاری کراوم، جارێک بەردباران کراوم، سێ جار لە کەشتیدا بووم و شکاوە، شەو و ڕۆژێکم لە قووڵایی دەریادا بەسەربرد. بەهۆی زۆر گەشتکردنمەوە تووشی مەترسی ڕووبار و چەتە بووم، مەترسی لە گەلەکەم و نەتەوەکانی دیکە، مەترسی لە شار و لە دەشت، مەترسی لە دەریا، مەترسی لە خوشک و برایانی درۆزن، بە ڕەنجدان و ماندووبوون، بە شەونخونی زۆر، بە برسیێتی و تینووێتی، بە ڕۆژووگرتنی زۆر، بە سەرما و ڕووتی. ئەمانە هەموو لەلایەک، ڕۆژ بە ڕۆژ بایەخدان بە هەموو کڵێسا‌کان لەسەرم کەڵەکە دەبێت.