دووەم کۆرنسۆس 26:11-33
دووەم کۆرنسۆس 26:11-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له گه‌شتی زۆردا، كه‌وتوومه‌ته مه‌ترسی لافاو و مه‌ترسی چه‌ته، مه‌ترسی گه‌له‌كه‌م و مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌كان، مه‌ترسی له شار و مه‌ترسی له ده‌شت، مه‌ترسی له ده‌ریا و مه‌ترسی برایانی درۆزن، به ڕه‌نجدان و ماندووبوون، به بێداریی زۆر، به برسیێتی و تینوێتی، به ڕۆژووگرتنی زۆر، به سه‌رما و ڕووتی. ئه‌مانه هه‌موو له‌لایه‌ك: ڕۆژ به ڕۆژ گرنگیدان به هه‌موو وارگه‌كان له‌سه‌رم كه‌ڵه‌كه ده‌بێت. كێ لاواز ده‌بێ و من لاواز نابم؟ كێ كه‌وتۆته گوناه و من ناسووتێم؟ ئه‌گه‌ر شانازی پێویست بێت، ئه‌وا به شته‌كانی لاوازیم شانازی ده‌كه‌م. خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م. له دره‌مسوق، فه‌رمانڕه‌واكه‌ی ئاریتاسی پاشا پاسه‌وانی شاری دره‌مسوقییه‌كانیان ده‌كرد، بۆ گرتنم. به‌ڵام له‌نێو سه‌به‌ته‌دا و له په‌نجه‌ره‌ی شووراكه منیان شۆڕكرده‌وه و له ده‌ستی ڕزگار بووم.
دووەم کۆرنسۆس 26:11-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەهۆی زۆر گەشتکردنمەوە تووشی مەترسی ڕووبار و چەتە بووم، مەترسی لە گەلەکەم و نەتەوەکانی دیکە، مەترسی لە شار و لە دەشت، مەترسی لە دەریا، مەترسی لە خوشک و برایانی درۆزن، بە ڕەنجدان و ماندووبوون، بە شەونخونی زۆر، بە برسیێتی و تینووێتی، بە ڕۆژووگرتنی زۆر، بە سەرما و ڕووتی. ئەمانە هەموو لەلایەک، ڕۆژ بە ڕۆژ بایەخدان بە هەموو کڵێسا‌کان لەسەرم کەڵەکە دەبێت. کێ لاوازە و من لەگەڵی لاواز نابم؟ کێ کەوتووەتە گوناه و من ناسووتێم؟ ئەگەر پێویست بە شانازی‌کردن بکات، ئەوا بەو شتانەوە شانازی دەکەم کە لاوازیم دەردەخەن. خودا، باوکی عیسای خاوەن شکۆ ئەوەی هەتاهەتایە ستایش دەکرێت دەزانێت درۆ ناکەم. لە دیمەشق، فەرمانڕەوایەکەی ئاریتاسی پاشا پاسەوانی شاری دیمەشقیان دەکرد، بۆ گرتنم. بەڵام لەناو سەبەتەدا و لە پەنجەرەی شوورای شارەکەوە منیان شۆڕکردەوە و لە دەستی ڕزگارم بوو.