دووەم کۆرنسۆس 1:13-13
دووەم کۆرنسۆس 1:13-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مه سێیه‌م جاره دێمه لاتان. “هه‌ر بابه‌تێک له‌سه‌ر زاری دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر ده‌سه‌لمێنرێت”. پێشتر وتوومه وه‌ک دووه‌م جار له‌لاتان بووم و ئێستا دوورم ده‌یڵێمه‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی پێشتر گوناهیان كرد و بۆ هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ش. كه دێمه‌وه به‌زه‌ییم نابێت، چونكه ئێوه داوای به‌ڵگه ده‌كه‌ن كه‌وا مه‌سیح له مندا ده‌دوێت. كه بۆتان لاواز نییه، به‌ڵكو له‌نێوتاندا به‌هێزه. چونكه هه‌رچه‌نده له لاوازی‌دا له‌خاچدرا، به‌ڵام به هێزی خودا زیندووه. ئێمه‌ش له‌ودا لاوازین، كه‌چی به هێزی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ ئێوه ده‌ژین. خۆتان ئه‌زموون بكه‌ن ئاخۆ له باوه‌ڕدان. له خۆتان بكۆڵنه‌وه. ئایا نازانن كه ئیشۆعی مه‌سیح له ئێوه دایه؟ ته‌نها ئه‌گه‌ر له ئه‌زموون كه‌وتووبن. به‌ڵام هیوادارم بزانن كه ئێمه نه‌كه‌وتووین. ئینجا نوێژ بۆ خودا ده‌كه‌م هیچ خراپه‌یه‌ک نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نه‌ک ده‌ربخه‌ین ئێمه سه‌لمێندراوین، به‌ڵكو تاكو چاكه بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ک كه‌وتوو بین. چونكه ناتوانین هیچ شتێک له دژی ڕه‌وا بكه‌ین، به‌ڵكو له پێناوی ڕه‌وا. چونكه ئێمه شادین كه لاوازین و ئێوه به‌هێزن، نوێژی ئێمه‌ش بۆ ته‌واویی ئێوه‌یه. بۆیه ئه‌مانه ده‌نووسم و دوورم، تاكو كه له‌لاتان ئاماده‌بم ڕه‌ق نه‌جوڵێمه‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌روه‌ردگار پێی داوم بۆ بنیادنان، نه‌ک ڕوخاندن. له كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن. بۆ ته‌واوی هه‌وڵ بده‌ن، یه‌كتری هانبده‌ن، هاوبیر بن، به ئاشتی بژین. ئه‌وسا خوداوه‌ندی خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵتان ده‌بێت. به ماچێكی پارسا سڵاو له یه‌كتری بكه‌ن. هه‌موو پارسا‌كان سڵاوتان لێده‌كه‌ن.
دووەم کۆرنسۆس 1:13-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەمە سێیەم جارە کە دێمە لاتان. ﴿هەر بابەتێک لەسەر زاری دوو یان سێ شایەت ڕاستییەکەی دەسەلمێنرێت.﴾ پێشتر گوتوومە وەک دووەم جار لەلاتان بووم و ئێستاش کە لێتان دوورم دەیڵێمەوە، بۆ ئەوانەی پێشتر گوناهیان کردووە و بۆ هەموو ئەوانەی دیکەش: کە دێمەوە بەزەییم نابێت، چونکە ئێوە داوای بەڵگە دەکەن کە مەسیح لە ڕێگەی منەوە دەدوێت. ئەو لە هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئێوە لاواز نییە، بەڵکو لەنێوتاندا بەهێزە. هەرچەندە لە لاوازی‌دا لە خاچ درا، بەڵام بە هێزی خودا دەژیێت. هەروەها ئێمەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا لاوازین، بەڵام ئێمە لە هەڵسوکەوتکردنمان لەگەڵ ئێوە بە هێزی خودا لەگەڵ ئەودا دەژین. خۆتان تاقی بکەنەوە ئاخۆ ئێوە باوەڕدارن. لە خۆتان بکۆڵنەوە. ئایا نازانن کە عیسای مەسیح لە ئێوەدایە؟ مەگەر ئەوەی لە تاقیکردنەوە سەرکەوتوو نەبووبن. بەڵام هیوادارم بزانن کە ئێمە نەکەوتووین. ئینجا لە خودا دەپاڕێینەوە کە ئێوە هیچ خراپەیەک نەکەن، ئەمەش لەبەر ئەوە نییە کە دەربکەوێت ئێمە بەرگەی تاقیکردنەوەمان گرتووە، بەڵکو تەنها بۆ ئەوەیە کە ئێوە چی چاک و ڕاستە بیکەن، هەرچەندە خەڵکی بە سەرکەوتوومان نەزانن، چونکە ناتوانین هیچ شتێک لە دژی ڕاستی بکەین، بەڵکو لە پێناوی ڕاستی. شادین کە لاوازین و ئێوە بەهێزن، نوێژی ئێمەش بۆ تەواویی ئێوەیە. بۆیە ئەمانە دەنووسم و دوورم، تاوەکو کاتێک لەلاتان ئامادە دەبم بە ڕەقی نەجوڵێمەوە، بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتەی مەسیحی باڵادەست پێی بەخشیوم بۆ بنیادنانتان، نەک بۆ وێرانکردنتان. لە کۆتاییدا، خوشکان، برایان دڵشاد بن. بۆ کامڵی و تەواوی هەوڵ بدەن، یەکتری هانبدەن، هاوبیر بن، بە ئاشتی بژین. ئەوسا خودای خۆشەویستی و ئاشتی لەگەڵتان دەبێت. بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن. هەموو گەلی پیرۆزی خودا لێرە سڵاوتان لێدەکەن.