دووەم کۆرنسۆس 4:2-8
دووەم کۆرنسۆس 4:2-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه له خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگییه‌وه به فرمێسكی زۆره‌وه بۆم نووسین، نه‌ک خه‌مبار بن، به‌ڵكو تا بزانن خۆشویستنم بۆ ئێوه چه‌ند قووڵه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک بووه هۆی خه‌مباری، ئه‌وا ته‌نها منی خه‌مبار نه‌كردووه، به‌ڵكو تا ڕاده‌یه‌ک هه‌مووتانی خه‌مبار كردووه، ئه‌گه‌ر زۆرم نه‌ووتبێت. ئیتر به‌سه ئه‌و سزایه‌ی كه‌وا له‌لایه‌ن زۆرینه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه، باشتره بیبه‌خشن و دڵنه‌وایی بكه‌ن، نه‌وه‌ک له خه‌فه‌تی زۆره‌وه قووت بدرێت. بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌م خۆشویستنی خۆتانی بۆ دووپات بكه‌نه‌وه.
دووەم کۆرنسۆس 4:2-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە تەنگانەیەکی زۆر و دڵتەنگییەوە بە فرمێسکی زۆرەوە بۆم نووسین، نەوەک خەمبار بن، بەڵکو تاکو بزانن خۆشەویستیم بۆ ئێوە چەند قووڵە. بەڵام ئەگەر یەکێک بووەتە هۆی خەمباری، ئەوا تەنها منی خەمبار نەکردووە، بەڵکو هەتا ڕادەیەک هەمووتانی خەمبار کردووە، ئەگەر زیادەڕۆییم نەکردبێت. ئیتر بەسە ئەو سزایەی کە لەلایەن زۆرینەیە، بە پێچەوانەوە، باشترە گەردنی ئازاد بکەن و دڵنەوایی بکەن، نەوەک لە خەفەتی زۆرەوە هەڵبلووشرێت. لەبەر ئەوە تکاتان لێ دەکەم خۆشەویستی خۆتانی بۆ دووپات بکەنەوە،