لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

دووەم کۆرنسۆس 1:3-5 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان

دووەم کۆرنسۆس 1:3-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئایا دیسان دەست بەوە بکەینەوە بە خۆماندا هەڵبدەین؟ ئایا وەک هەندێک کەس، پێویستیمان بە ڕاسپاردەنامەیە بۆ ئێوە یان لە ئێوەوە؟ ئێوە نامەی ئێمەن، کە لە دڵماندا نووسراوە و هەموو خەڵک دەیخوێننەوە و دەیزانن. دەرکەوت ئێوە نامەیەکن لە مەسیحەوە، کە ئێمە خزمەتمان کردووە، بە مەرەکەب نەنووسراوە بەڵکو بە ڕۆحی خودای زیندوو، نەک لەسەر تەختە بەرد، بەڵکو لەسەر تەختە دڵی مرۆڤ. بەهۆی مەسیحەوە متمانەی ئاوامان بە خودا هەیە. ئێمە خۆمان لێهاتوو نین کە بیر لە شتێک بکەینەوە و پێمان وابێت لە خۆمانەوەیە، بەڵکو لێهاتووییمان لە خوداوەیە.

هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 3 KSS