دووەم کۆرنسۆس 2:3-3
دووەم کۆرنسۆس 2:3-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێوه په‌یامی ئێمه‌ن، كه له دڵماندا نووسراوه، كه‌وا هه‌موو خه‌ڵک ده‌یزانن و ده‌یخوێننه‌وه. ئێوه ده‌ركه‌وتن په‌یامی مه‌سیحن، كه ئێمه ڕاژه‌مان كردووه، به مه‌ره‌كه‌ب نه‌نووسراوه به‌ڵكو به ڕووحی خودای زیندوو، نه‌ک له‌سه‌ر ته‌خته‌ی به‌ردین، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌خته دڵی گۆشتین.
هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 3 بخوێنەوەدووەم کۆرنسۆس 2:3-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێوە نامەی ئێمەن، کە لە دڵماندا نووسراوە و هەموو خەڵک دەیخوێننەوە و دەیزانن. دەرکەوت ئێوە نامەیەکن لە مەسیحەوە، کە ئێمە خزمەتمان کردووە، بە مەرەکەب نەنووسراوە بەڵکو بە ڕۆحی خودای زیندوو، نەک لەسەر تەختە بەرد، بەڵکو لەسەر تەختە دڵی مرۆڤ.
هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 3 بخوێنەوە