دووەم کۆرنسۆس 7:4-10
دووەم کۆرنسۆس 7:4-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئه‌م گه‌نجینه‌ی هه‌مانه له‌نێو گۆزه‌ی گڵینه، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه هێز له خوداوه‌یه نه‌ک له ئێمه. له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌ستین، به‌ڵام ته‌نگه‌تاو نین. سه‌رگه‌ردانین، به‌ڵام بێ ئومێد نین. چه‌وسێنراوه‌ین، به‌ڵام به‌جێنه‌هێڵدراوین. به زه‌ویدا ده‌درێین، به‌ڵام له‌ناو ناچین. هه‌میشه چۆنییه‌تی مردنی ئیشۆع له له‌شدا هه‌ڵده‌گرین، تاكو ژیانی ئیشۆع له له‌شماندا ده‌ربكه‌وێت.
هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 4 بخوێنەوەدووەم کۆرنسۆس 7:4-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئەم گەنجینەی هەمانە لەناو گۆزەی گڵیندایە، تاکو دەربکەوێت کە وزەی لە ڕادەبەدەر لە خوداوەیە نەک لە ئێمەوە. لە هەموو لایەکەوە پەستین، بەڵام تەنگەتاو نین؛ دەشێوێین، بەڵام بێ ئومێد نین؛ چەوسێنراوەین، بەڵام بەجێنەهێڵدراوین؛ بە زەویدا دەدرێین، بەڵام لەناو ناچین. هەمیشە مردنی عیسا لە جەستەماندا هەڵدەگرین، تاکو ژیانی عیسا لە جەستەماندا دەربکەوێت،
هاوبەشی بکە
دووەم کۆرنسۆس 4 بخوێنەوە