دووەم کۆرنسۆس 8:4-12
دووەم کۆرنسۆس 8:4-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌ستین، به‌ڵام ته‌نگه‌تاو نین. سه‌رگه‌ردانین، به‌ڵام بێ ئومێد نین. چه‌وسێنراوه‌ین، به‌ڵام به‌جێنه‌هێڵدراوین. به زه‌ویدا ده‌درێین، به‌ڵام له‌ناو ناچین. هه‌میشه چۆنییه‌تی مردنی ئیشۆع له له‌شدا هه‌ڵده‌گرین، تاكو ژیانی ئیشۆع له له‌شماندا ده‌ربكه‌وێت. چونكه ئێمه‌ی زیندوو هه‌میشه له پێناوی ئیشۆعدا ڕاده‌ستی مه‌رگ ده‌كرێین، تاكو ژیانی ئیشۆع له جه‌سته‌ی مردوومان ده‌ربكه‌وێت. كه‌واته مه‌رگ له ئێمه‌دا كارده‌كات، به‌ڵام ژیان له ئێوه‌دا.
دووەم کۆرنسۆس 8:4-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە هەموو لایەکەوە پەستین، بەڵام تەنگەتاو نین؛ دەشێوێین، بەڵام بێ ئومێد نین؛ چەوسێنراوەین، بەڵام بەجێنەهێڵدراوین؛ بە زەویدا دەدرێین، بەڵام لەناو ناچین. هەمیشە مردنی عیسا لە جەستەماندا هەڵدەگرین، تاکو ژیانی عیسا لە جەستەماندا دەربکەوێت، چونکە ئێمەی زیندوو هەردەم لە پێناوی عیسا دەدرێینە دەست مردن، تاکو ژیانی عیسا لە جەستەی مردوومان دەربکەوێت. کەواتە مردن لە ئێمەدا کار دەکات، بەڵام ژیان لە ئێوەدا.