دووەم کۆرنسۆس 1:5-21
دووەم کۆرنسۆس 1:5-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ده‌زانین، ئه‌گه‌ر ڕه‌شماڵه زه‌مینییه‌كه‌مان ڕووخا، ئه‌وا له ئاسماندا بینایه‌كی جاویدانیمان هه‌یه كه له خوداوه‌یه و به‌ده‌ست دروست نه‌كراوه. ئێمه‌ش له‌م ڕه‌شماڵه‌دا ده‌ناڵێنین، تامه‌زرۆین ماڵی ئاسمانیمان له سه‌ری بپۆشین، چونكه ئه‌گه‌ر پۆشیمان به ڕووتی نابینرێین. چونكه له‌م ڕه‌شماڵه‌داین له‌به‌ر بارگرانی ده‌ناڵێنین، كه نامانه‌وێت دایبكه‌نین به‌ڵكو بپۆشرێین، تاكو مه‌رگ له‌لایه‌ن ژیانه‌وه قووت بدرێت. به‌ڵام خودایه ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به تایبه‌ت بۆ ئه‌مه دروستكردووه، ئه‌ویش وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی پێمان داوه. كه‌واته هه‌موو كات دڵنیاین و ده‌زانین كه له له‌شدا نیشته‌جێین، له په‌روه‌ردگار دوورین. چونكه به باوه‌ڕ ڕه‌فتار ده‌كه‌ین نه‌ک به بینراو. ئیتر دڵنیاین و به باشتری ده‌زانین، له له‌ش دوور بكه‌وینه‌وه و له‌لای په‌روه‌ردگار نیشته‌جێ بین. بۆیه ئامانجی به‌رزمان داده‌نێین، ئه‌گه‌ر له له‌شدا نیشته‌جێ بین یان دوور بین، ئه‌و لێمان ڕازی بێت. چونكه ده‌بێت هه‌موومان له‌به‌رده‌م ته‌ختی مه‌سیح ده‌ربكه‌وین، تاكو هه‌ریه‌كه بۆ ئه‌و شتانه‌ی به‌هۆی له‌ش كردوویه‌تی شایسته‌یی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر باشه یاخود خراپ. بۆیه كه ترسی په‌روه‌ردگار ده‌ناسین، قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی ده‌هێنین. بۆ خودا‌ش ده‌ركه‌وتین، هیوادارم بۆ ویژدانی ئێوه‌ش ده‌ركه‌وتوو بین. دیسان لای ئێوه ستایشی خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكتان ده‌ده‌ینێ شانازیمان پێ بكه‌ن، تاكو بتوانن وه‌ڵامی ئه‌وانه بده‌نه‌وه كه شانازی به ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ن نه‌ک به دڵ. چونكه ئه‌گه‌ر مێشكمان تێكچووبێت، بۆ خودایه، ئه‌گه‌ر هۆشمه‌ند بین، له‌به‌ر ئێوه‌یه. چونكه خۆشویستنی مه‌سیح ده‌وری داوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیاین یه‌كێک له جیاتی هه‌مووان مرد، ئیتر هه‌موو مردن. ئه‌و له‌جیاتی هه‌مووان مرد تاكو زیندووان ئیتر بۆ خۆیان نه‌ژین، به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له پێناویان مرد و هه‌ستایه‌وه. كه‌واته له‌مه‌ولا كه‌س به‌گوێره‌ی جه‌سته ناناسین. ئه‌گه‌ر مه‌سیحمان به‌گوێره‌ی جه‌سته ناسی، ئیتر له‌مه‌ولا نایناسین. كه‌واته ئه‌گه‌ر یه‌كێک له مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه: شته كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌مووی له خوداوه‌یه، كه له‌گه‌ڵ خۆی به مه‌سیح ئاشتی كردینه‌وه و ڕاژه‌ی ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌ی پێداین، واتا خودا له مه‌سیحدا جیهانی له‌گه‌ڵ خۆی ئاشت كرده‌وه، گوناهه‌كانیان له‌سه‌ر نانووسێت و په‌یامی ئاشتبوونه‌وه‌ی به ئێمه سپاردووه. كه‌واته ئێمه وه‌كو باڵوێزی مه‌سیحین تێده‌كۆشین، خودا‌ش به‌هۆی ئێمه‌وه بانگهێشت ده‌كات، له‌جیاتی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌ین: له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بنه‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له پێناوی ئێمه كردییه گوناه، تاكو له ئه‌ودا ببینه بێتاوانیی خودا.
دووەم کۆرنسۆس 1:5-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەوەی ئێمە دەزانین، ئەگەر چادرە زەمینییەکەمان ڕووخا، خانووێکمان لە خوداوە هەیە کە هەتاهەتاییە لە ئاسماندایە، خانووێکی دەستکرد نییە. ئێمەش لەم چادرەدا دەناڵێنین و تامەزرۆی ئەوەین کە ماڵی ئاسمانیمان بپۆشین، چونکە کە پۆشیمان ئیتر بە ڕووتی نابینرێین. لەبەر ئەوەی لەم چادرەداین لەبەر بارگرانی دەناڵێنین، کە نامانەوێت دایبکەنین بەڵکو بپۆشرێین، تاکو مردن لەلایەن ژیانەوە قووت بدرێت. خودایە ئەوەی ئێمەی بە تایبەت بۆ ئەمە دروستکردووە، ئەویش وەک پێشەکی ڕۆحی پیرۆزی پێمان داوە بۆ دەستەبەری ئەوەی دێت. بۆیە هەموو کات دڵنیاین و دەزانین کە هەتا لە جەستەدا نیشتەجێ بین، لە عیسای خاوەن شکۆ دوورین، چونکە بە باوەڕ دەڕۆین نەک بە بینراو. ئیتر دڵنیاین و بە باشتری دەزانین کە لە جەستە دوور بکەوینەوە و لەلای عیسای خاوەن شکۆ نیشتەجێ بین. بۆیە ئامانجی بەرزمان ڕازیکردنی خودا دەبێت، جا ئیتر لە جەستەدا نیشتەجێ بین یان دوور بین لێی، چونکە دەبێت هەموومان لەبەردەم تەختی دادگایی مەسیح دەربکەوین، تاکو هەریەکە بۆ ئەو شتانەی بەهۆی جەستەوە کردوویەتی شایستەیی خۆی وەربگرێت، جا باش بێت یان خراپ. لەبەر ئەوەی ترسی مەسیحی خاوەن شکۆ لە دڵمانە، هەر بۆیە هەوڵ دەدەین خەڵکی قایل بکەین. بۆ خودا‌ش دەرکەوتین، هیوادارم بۆ ویژدانی ئێوەش بە تەواوی دەربکەوین. ئێمە نامانەوێ جارێکی دیکە لە لای ئێوە بەخۆماندا هەڵبدەین، بەڵکو دەرفەتێکتان دەدەینێ شانازیمان پێوە بکەن، تاکو بتوانن وەڵامی ئەوانە بدەنەوە کە شانازی بە ڕواڵەتەوە دەکەن، نەک بە دڵ. ئەگەر مێشکمان تێکچووبێت، لەبەر خودایە، ئەگەر هۆشمەند بین، لەبەر ئێوەیە. خۆشەویستی مەسیح دیلی کردووین، چونکە دڵنیاین لەوەی کە یەکێک لە جیاتی هەموو خەڵک مرد، بۆیە هەموو خەڵک مردن. ئەو لەبری هەمووان مرد تاکو زیندووان ئیتر بۆ خۆیان نەژین، بەڵکو بۆ ئەو کەسەی لە پێناویان مرد و هەستایەوە. لەبەر ئەوە بە چاوی دنیاییەوە سەیری کەس ناکەین. ئەگەر پێشتر بە چاوی دنیاییەوە سەیری مەسیحمان کردبێت، ئیتر لەمەودوا بەو چاوە سەیری ناکەین. کەواتە ئەگەر هەرکەسێک لەگەڵ مەسیحدا ببێتە یەک، دەبێت بە بەدیهێنراوێکی نوێ، شتە کۆنەکان بەسەرچوون و شتی نوێ هاتووە! ئەمەش هەمووی لە خوداوەیە، کە لەگەڵ خۆی لە ڕێگەی مەسیحەوە ئاشتی کردینەوە و خزمەتی ئەم ئاشتبوونەوەی پێداین، واتا خودا بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح جیهانی لەگەڵ خۆی ئاشت کردەوە، گوناهەکانیانی لەسەر نەنووسین و پەیامی ئاشتبوونەوەی بە ئێمە سپاردووە. کەواتە ئێمە باڵوێزی مەسیحین، خودا‌ش لە ڕێگەی ئێمەوە جیهان بانگهێشت دەکات، لەبری مەسیح لێتان دەپاڕێینەوە: لەگەڵ خودا ئاشت بنەوە. ئەوەی گوناهی نەدەناسی خودا لە پێناوی ئێمە کردییە گوناه، تاکو بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ببین بە ڕاستودروستی خودا.