دووەم کۆرنسۆس 14:5-18
دووەم کۆرنسۆس 14:5-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه خۆشویستنی مه‌سیح ده‌وری داوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیاین یه‌كێک له جیاتی هه‌مووان مرد، ئیتر هه‌موو مردن. ئه‌و له‌جیاتی هه‌مووان مرد تاكو زیندووان ئیتر بۆ خۆیان نه‌ژین، به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له پێناویان مرد و هه‌ستایه‌وه. كه‌واته له‌مه‌ولا كه‌س به‌گوێره‌ی جه‌سته ناناسین. ئه‌گه‌ر مه‌سیحمان به‌گوێره‌ی جه‌سته ناسی، ئیتر له‌مه‌ولا نایناسین. كه‌واته ئه‌گه‌ر یه‌كێک له مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه: شته كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌مووی له خوداوه‌یه، كه له‌گه‌ڵ خۆی به مه‌سیح ئاشتی كردینه‌وه و ڕاژه‌ی ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌ی پێداین،
دووەم کۆرنسۆس 14:5-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆشەویستی مەسیح دیلی کردووین، چونکە دڵنیاین لەوەی کە یەکێک لە جیاتی هەموو خەڵک مرد، بۆیە هەموو خەڵک مردن. ئەو لەبری هەمووان مرد تاکو زیندووان ئیتر بۆ خۆیان نەژین، بەڵکو بۆ ئەو کەسەی لە پێناویان مرد و هەستایەوە. لەبەر ئەوە بە چاوی دنیاییەوە سەیری کەس ناکەین. ئەگەر پێشتر بە چاوی دنیاییەوە سەیری مەسیحمان کردبێت، ئیتر لەمەودوا بەو چاوە سەیری ناکەین. کەواتە ئەگەر هەرکەسێک لەگەڵ مەسیحدا ببێتە یەک، دەبێت بە بەدیهێنراوێکی نوێ، شتە کۆنەکان بەسەرچوون و شتی نوێ هاتووە! ئەمەش هەمووی لە خوداوەیە، کە لەگەڵ خۆی لە ڕێگەی مەسیحەوە ئاشتی کردینەوە و خزمەتی ئەم ئاشتبوونەوەی پێداین،