لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم کۆرنسۆس 14:5-19

دووەم کۆرنسۆس 14:5-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ خۆشویستنی مه‌سیح ده‌وری داوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیاین‌ یه‌كێک له‌ جیاتی هه‌مووان مرد، ئیتر هه‌موو مردن. ئه‌و له‌جیاتی هه‌مووان مرد تاكو زیندووان ئیتر بۆ خۆیان نه‌ژین، به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ پێناویان مرد و هه‌ستایه‌وه‌. كه‌واته‌ له‌مه‌ولا كه‌س به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ناناسین. ئه‌گه‌ر مه‌سیحمان به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ناسی، ئیتر له‌مه‌ولا نایناسین. كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه‌: شته‌ كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه‌. ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌ خوداوه‌یه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ خۆی به‌ مه‌سیح ئاشتی كردینه‌وه‌ و ڕاژه‌ی ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌ی پێداین، واتا خودا له‌ مه‌سیحدا جیهانی له‌گه‌ڵ خۆی ئاشت كرده‌وه‌، گوناهه‌كانیان له‌سه‌ر نانووسێت و په‌یامی ئاشتبوونه‌وه‌ی به‌ ئێمه‌ سپاردووه‌.