دووەم کۆرنسۆس 14:5-21
دووەم کۆرنسۆس 14:5-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه خۆشویستنی مه‌سیح ده‌وری داوین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیاین یه‌كێک له جیاتی هه‌مووان مرد، ئیتر هه‌موو مردن. ئه‌و له‌جیاتی هه‌مووان مرد تاكو زیندووان ئیتر بۆ خۆیان نه‌ژین، به‌ڵكو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له پێناویان مرد و هه‌ستایه‌وه. كه‌واته له‌مه‌ولا كه‌س به‌گوێره‌ی جه‌سته ناناسین. ئه‌گه‌ر مه‌سیحمان به‌گوێره‌ی جه‌سته ناسی، ئیتر له‌مه‌ولا نایناسین. كه‌واته ئه‌گه‌ر یه‌كێک له مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه: شته كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌مووی له خوداوه‌یه، كه له‌گه‌ڵ خۆی به مه‌سیح ئاشتی كردینه‌وه و ڕاژه‌ی ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌ی پێداین، واتا خودا له مه‌سیحدا جیهانی له‌گه‌ڵ خۆی ئاشت كرده‌وه، گوناهه‌كانیان له‌سه‌ر نانووسێت و په‌یامی ئاشتبوونه‌وه‌ی به ئێمه سپاردووه. كه‌واته ئێمه وه‌كو باڵوێزی مه‌سیحین تێده‌كۆشین، خودا‌ش به‌هۆی ئێمه‌وه بانگهێشت ده‌كات، له‌جیاتی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌ین: له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بنه‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له پێناوی ئێمه كردییه گوناه، تاكو له ئه‌ودا ببینه بێتاوانیی خودا.
دووەم کۆرنسۆس 14:5-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خۆشەویستی مەسیح دیلی کردووین، چونکە دڵنیاین لەوەی کە یەکێک لە جیاتی هەموو خەڵک مرد، بۆیە هەموو خەڵک مردن. ئەو لەبری هەمووان مرد تاکو زیندووان ئیتر بۆ خۆیان نەژین، بەڵکو بۆ ئەو کەسەی لە پێناویان مرد و هەستایەوە. لەبەر ئەوە بە چاوی دنیاییەوە سەیری کەس ناکەین. ئەگەر پێشتر بە چاوی دنیاییەوە سەیری مەسیحمان کردبێت، ئیتر لەمەودوا بەو چاوە سەیری ناکەین. کەواتە ئەگەر هەرکەسێک لەگەڵ مەسیحدا ببێتە یەک، دەبێت بە بەدیهێنراوێکی نوێ، شتە کۆنەکان بەسەرچوون و شتی نوێ هاتووە! ئەمەش هەمووی لە خوداوەیە، کە لەگەڵ خۆی لە ڕێگەی مەسیحەوە ئاشتی کردینەوە و خزمەتی ئەم ئاشتبوونەوەی پێداین، واتا خودا بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح جیهانی لەگەڵ خۆی ئاشت کردەوە، گوناهەکانیانی لەسەر نەنووسین و پەیامی ئاشتبوونەوەی بە ئێمە سپاردووە. کەواتە ئێمە باڵوێزی مەسیحین، خودا‌ش لە ڕێگەی ئێمەوە جیهان بانگهێشت دەکات، لەبری مەسیح لێتان دەپاڕێینەوە: لەگەڵ خودا ئاشت بنەوە. ئەوەی گوناهی نەدەناسی خودا لە پێناوی ئێمە کردییە گوناه، تاکو بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ببین بە ڕاستودروستی خودا.