دووەم کۆرنسۆس 17:5-21
دووەم کۆرنسۆس 17:5-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته ئه‌گه‌ر یه‌كێک له مه‌سیحدا بێت، ئافریده‌یه‌كی نوێیه: شته كۆنه‌كان به‌سه‌رچوون، ئه‌وه‌تا هه‌مووی نوێ بووه‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌مووی له خوداوه‌یه، كه له‌گه‌ڵ خۆی به مه‌سیح ئاشتی كردینه‌وه و ڕاژه‌ی ئه‌م ئاشتبوونه‌وه‌ی پێداین، واتا خودا له مه‌سیحدا جیهانی له‌گه‌ڵ خۆی ئاشت كرده‌وه، گوناهه‌كانیان له‌سه‌ر نانووسێت و په‌یامی ئاشتبوونه‌وه‌ی به ئێمه سپاردووه. كه‌واته ئێمه وه‌كو باڵوێزی مه‌سیحین تێده‌كۆشین، خودا‌ش به‌هۆی ئێمه‌وه بانگهێشت ده‌كات، له‌جیاتی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌ین: له‌گه‌ڵ خودا ئاشت بنه‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌ده‌ناسی خودا له پێناوی ئێمه كردییه گوناه، تاكو له ئه‌ودا ببینه بێتاوانیی خودا.
دووەم کۆرنسۆس 17:5-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە ئەگەر هەرکەسێک لەگەڵ مەسیحدا ببێتە یەک، دەبێت بە بەدیهێنراوێکی نوێ، شتە کۆنەکان بەسەرچوون و شتی نوێ هاتووە! ئەمەش هەمووی لە خوداوەیە، کە لەگەڵ خۆی لە ڕێگەی مەسیحەوە ئاشتی کردینەوە و خزمەتی ئەم ئاشتبوونەوەی پێداین، واتا خودا بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح جیهانی لەگەڵ خۆی ئاشت کردەوە، گوناهەکانیانی لەسەر نەنووسین و پەیامی ئاشتبوونەوەی بە ئێمە سپاردووە. کەواتە ئێمە باڵوێزی مەسیحین، خودا‌ش لە ڕێگەی ئێمەوە جیهان بانگهێشت دەکات، لەبری مەسیح لێتان دەپاڕێینەوە: لەگەڵ خودا ئاشت بنەوە. ئەوەی گوناهی نەدەناسی خودا لە پێناوی ئێمە کردییە گوناه، تاکو بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ببین بە ڕاستودروستی خودا.