دووەم کۆرنسۆس 16:6-18
دووەم کۆرنسۆس 16:6-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌رستگای خودا‌ش چ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ بتدا هه‌یه؟ چونكه ئێوه په‌رستگای خودای زیندوون، وه‌ک خودا فه‌رموویه‌تی: {تیایاندا نیشته‌جێ ده‌بم و له‌گه‌ڵیان ڕێده‌كه‌م، ده‌بمه خوداوه‌ندیان و ئه‌وانیش ده‌بنه گه‌لی من} . {بۆیه له‌ناوه‌ڕاستیان ده‌رچن و لێیان جیا ببنه‌وه، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ. ده‌ست مه‌ده‌نه هیچ گڵاوێک، ئینجا په‌سه‌ندتان ده‌كه‌م} . {من ده‌بمه باوكتان، ئێوه‌ش ده‌بنه كوڕ و كچم، ئه‌مه په‌روه‌ردگاری هه‌ره به توانا ده‌یڵێت} .
دووەم کۆرنسۆس 16:6-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پەرستگای خودا‌ش چ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بت هەیە؟ چونکە ئێمە پەرستگای خودای زیندووین، وەک خودا فەرموویەتی: ﴿تێیاندا نیشتەجێ دەبم و لەگەڵیان دەڕۆم، دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من.﴾ ﴿یەزدان دەفەرموێ: لەبەر ئەوە لە ناوەڕاستیان بڕۆنە دەرەوە و بەجێیان بهێڵن. دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن، ئینجا وەرتاندەگرمەوە.﴾ ﴿یەزدانی هەرە بەتوانا ئەمە دەفەرموێت: من دەبمە باوکی ئێوە و ئێوەش دەبنە کوڕ و کچی من.﴾