دووەم یۆحەنا 5:1-8
دووەم یۆحەنا 5:1-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێستاش خانم، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌یه‌كی نوێت بۆ بنووسم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه هه‌مانبووه: با یه‌كتریمان خۆشبووێ. خۆشویستن ئه‌مه‌یه: به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی بڕۆین. هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تا گوێتان لێی بووه، ڕاسپارده‌كه ئه‌مه‌یه. چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له جه‌سته‌دا هاتووه. ئه‌مانه چه‌واشه‌كار و دژه مه‌سیحن. ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی كردوومانه بیدۆڕێنین، به‌ڵكو پاداشتی ته‌واو وه‌ربگرین.
دووەم یۆحەنا 5:1-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێستاش ئەی خانم، ڕاسپاردەیەکی نوێت بۆ نانووسم، بەڵکو ئەوەی لە سەرەتاوە هەمانبووە: داوات لێ دەکەم کە یەکتریمان خۆشبوێ. خۆشەویستی ئەمەیە: بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی خودا بڕۆین. هەروەک لە سەرەتادا گوێتان لێی بووە، ڕاسپاردەکە ئەوەیە کە بە خۆشەویستی هەڵسوکەوت بکەن. چەواشەکاری زۆر بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و دان بەوەدا نانێن کە عیسای مەسیح بە جەستە هاتووە. ئەو جۆرە کەسانە چەواشەکار و دژە مەسیحن. ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک ئەوە لەدەست بدەن کە کارمان بۆ کردووە، بەڵکو پاداشتی تەواو وەربگرن.