لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم یۆحەنا 6:1-9 - Compare All Versions

دووەم یۆحەنا 6:1-9 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

خۆشویستن ئه‌مه‌یه‌: به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی بڕۆین. هه‌روه‌ک له‌ سه‌ره‌تا گوێتان لێی بووه‌، ڕاسپارده‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌. چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته‌ جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له‌ جه‌سته‌دا هاتووه‌. ئه‌مانه‌ چه‌واشه‌كار و دژه‌ مه‌سیحن. ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی كردوومانه‌ بیدۆڕێنین، به‌ڵكو پاداشتی ته‌واو وه‌ربگرین. هه‌ر كه‌سێک پێش بكه‌وێت و له‌ فێركردنی مه‌سیح نیشته‌جێ نه‌بێت، خودای نییه‌. ئه‌وه‌ی له‌ فێركردنه‌كه‌ جێگیر بێت، ئه‌وا باوک و ڕۆڵه‌ی هه‌یه‌.

هاوبەشی بکە
دووەم یۆحەنا 1 PNTZS

دووەم یۆحەنا 6:1-9 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

خۆشەویستی ئەمەیە: بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی خودا بڕۆین. هەروەک لە سەرەتادا گوێتان لێی بووە، ڕاسپاردەکە ئەوەیە کە بە خۆشەویستی هەڵسوکەوت بکەن. چەواشەکاری زۆر بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و دان بەوەدا نانێن کە عیسای مەسیح بە جەستە هاتووە. ئەو جۆرە کەسانە چەواشەکار و دژە مەسیحن. ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک ئەوە لەدەست بدەن کە کارمان بۆ کردووە، بەڵکو پاداشتی تەواو وەربگرن. هەرکەسێک پێش بکەوێت و لە فێرکردنی مەسیح بەردەوام نەبێت، بێبەرییە لە خودا. ئەوەی لە فێرکردنەکە بەردەوام بێت، هەم باوکی ئاسمانی و هەم کوڕەکەی هەیە.

هاوبەشی بکە
دووەم یۆحەنا 1 KSS