دووەم پەترۆس 1:2-4
دووەم پەترۆس 1:2-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام له‌نێو گه‌له‌كه پێغه‌مبه‌ری درۆزن هه‌بوون، وه‌ک له‌نێوان ئێوه‌شدا ڕابیی درۆزن ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی به نهێنی فێركردنی چه‌وتی له‌ناوبه‌ر ده‌هێنن، ته‌نانه‌ت نكۆڵی له په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن كه ئه‌وانی كڕییه‌وه، له‌ناوچوونێكی خێرا به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌هێنن. زۆریش به‌دوای له‌ناوچوونه‌كانیان ده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وان كفر به ڕێبازی ڕه‌وا ده‌كرێت. له چڵێسییان به قسه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو بازرگانیتان پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له كۆنه‌وه حوكمدانیان به‌تاڵ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و له‌ناوچوونیان نانوێت. چونكه خودا به‌زه‌یی به فریشته نه‌هاته‌وه كه گوناهیان كرد، به‌ڵكو به زنجیری تاریكی فڕێیدانه قووڵایی دۆزه‌خ و به پاسكردنه‌وه ڕاده‌ستی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كردن.
دووەم پەترۆس 1:2-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام لەنێو گەلەکەدا پێغەمبەری درۆزن هەبوون، وەک لەنێوان ئێوەشدا مامۆستای درۆزن دەبێت، ئەوانەی بە نهێنی فێرکردنی چەوتی لەناوبەر دەهێننە ناوەوە، تەنانەت نکۆڵی لە مەسیحی باڵادەست دەکەن کە ئەوانی کڕییەوە، لەناوچوونێکی خێرا بەسەر خۆیاندا دەهێنن. زۆر کەسیش بەدوای بەڕەڵاییەکانیان دەکەون، لەبەر ئەوان کفر بە ڕێبازی ڕاستی دەکرێت. ئەو مامۆستایانەی بەهۆی چاوبرسیێتیانەوە، لە ڕێگەی چەند چیرۆکێکی هەڵبەستراوەوە بۆ سوودی خۆیان بەکارتاندەهێنن، تاوانبارکردنیان نزیک بووەتەوە و لەناوچوونیان بەلاوە نەنراوە. خودا بەزەیی بەو فریشتانەدا نەهاتەوە کە گوناهیان کرد، بەڵکو فڕێیدانە دۆزەخ و لەنێو تاریکیدا بەندی کردن و بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە هەڵیگرتن.