لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم پەترۆس 4:2-9

دووەم پەترۆس 4:2-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ خودا به‌زه‌یی به‌ فریشته‌ نه‌هاته‌وه‌ كه‌ گوناهیان كرد، به‌ڵكو به‌ زنجیری تاریكی فڕێیدانه‌ قووڵایی دۆزه‌خ و به‌ پاسكردنه‌وه‌ ڕاده‌ستی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی كردن. هه‌روه‌ها كه‌ به‌زه‌یی به‌ جیهانی كۆن نه‌هاته‌وه‌ كاتێ لافاوی هێنایه‌ سه‌ر جیهانی خوانه‌ناسان، به‌ڵكو نوخی بانگه‌وازده‌ری خوداناسی له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سی دیكه‌ی پاراست. كاتێ‌ شاره‌كانی سه‌دوم و عامووڕه‌ی تاوانبار كرد به‌ تێكدانی ته‌واو و كردنیه‌ خۆڵه‌مێش، كردنییه‌ په‌ند بۆ خوانه‌ناسان. كاتێ‌ ڵوتی خوداناسی ده‌رباز كرد كه‌ له‌ به‌ڕه‌ڵایی به‌دكاران بێزار بوو چونكه‌ ئه‌و خوداناسه‌ كه‌ له‌نێویاندا ده‌ژیا، كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان ده‌بیست و ده‌یبینی، ڕۆژ به‌ ڕۆژ گیانی خوداناسی ئازار ده‌درا په‌روه‌ردگار ده‌زانێت چۆن له‌خواترسان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌رباز بكات و خوانه‌ناسان تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ له‌ ژێر سزادان بهێڵێته‌وه‌،