دووەم پەترۆس 10:3-13
دووەم پەترۆس 10:3-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه ده‌سوتێت. كه هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، ئیتر پێویسته ئێوه چ جۆره مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن، چاوه‌ڕوانی ڕۆژی خودا بكه‌ن و داوای هاتنی خێرای بكه‌ن، چونكه تیایدا ئاسمانان گڕده‌گرن و هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، توخمه‌كانیش به سووتان ده‌توێنه‌وه. به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوانی ئاسمانانێكی نوێ و زه‌ویه‌كی نوێین، كه بێتاوانی تیایدا نیشته‌جێیه.
دووەم پەترۆس 10:3-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە، تێیدا بە دەنگێکی بەرز ئاسمان نامێنێت، بە سووتان توخمەکان لەناودەچن، زەوی و ئەو کارانەی تێیدایە نامێنێت. کە هەموو ئەو شتانە لەناوبچن، ئیتر پێویستە ئێوە چ جۆرە کەسانێک بن؟ دەبێت بە پیرۆزی و لەخواترسی بژین، چاوەڕوانی ڕۆژی خودا دەکەن و پەلە لە هاتنی دەکەن، چونکە تێیدا ئاسمان بە ئاگر لەناودەچێت، توخمەکانیش بە سووتان دەتوێنەوە. بەڵام بەگوێرەی بەڵێنەکەی، ئێمە چاوەڕوانی ئاسمانی نوێ و زەوی نوێین، کە ڕاستودروستی تێیدا نیشتەجێیە.