لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم پەترۆس 10:3-15

دووەم پەترۆس 10:3-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به‌ ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به‌ سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه‌ ده‌سوتێت. كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، ئیتر پێویسته‌ ئێوه‌ چ جۆره‌ مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به‌ پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن، چاوه‌ڕوانی ڕۆژی خودا بكه‌ن و داوای هاتنی خێرای بكه‌ن، چونكه‌ تیایدا ئاسمانان گڕده‌گرن و هه‌ڵده‌وشێنه‌وه‌، توخمه‌كانیش به‌ سووتان ده‌توێنه‌وه‌. به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ئاسمانانێكی نوێ و زه‌ویه‌كی نوێین، كه‌ بێتاوانی تیایدا نیشته‌جێیه‌. بۆیه‌ خۆشه‌ویستان، كه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن، تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بێ گڵاوی و بێ گله‌یی له‌ ئاشتیدا له‌لای ئه‌و ببینرێن. بزانن كه‌ پشوودرێژی په‌روه‌ردگارمان ڕزگارییه‌، وه‌ک پۆڵۆسی برای خۆشه‌ویستمان به‌گوێره‌ی ئه‌و داناییه‌ی پێی دراوه‌ بۆی نووسین،