دووەم پەترۆس 9:3-11
دووەم پەترۆس 9:3-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به به‌ڵێنه‌كه‌ی خاو نییه، وه‌ک هه‌ندێک به خاوی ده‌زانن، به‌ڵام له‌گه‌ڵمان پشوودرێژه، نایه‌وێت كه‌س له‌ناوبچێت، به‌ڵكو هه‌مووان بۆ تۆبه‌كردن بێن. به‌ڵام ڕۆژی په‌روه‌ردگار وه‌ک دز دێت، تیایدا به ده‌نگێكی به‌رز ئاسمانان نامێنێت، به سووتان توخمه‌كان هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، زه‌وی و ئه‌و دروستكراوانه‌ی تیایدایه ده‌سوتێت. كه هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، ئیتر پێویسته ئێوه چ جۆره مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن،
دووەم پەترۆس 9:3-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان سەبارەت بە بەڵێنەکەی خاو نییە، وەک هەندێک بە خاوی دەزانن، بەڵام لەگەڵمان پشوو درێژە، نایەوێت کەس لەناوبچێت، بەڵکو دەیەوێت هەمووان بۆ تۆبەکردن بێن. بەڵام هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە، تێیدا بە دەنگێکی بەرز ئاسمان نامێنێت، بە سووتان توخمەکان لەناودەچن، زەوی و ئەو کارانەی تێیدایە نامێنێت. کە هەموو ئەو شتانە لەناوبچن، ئیتر پێویستە ئێوە چ جۆرە کەسانێک بن؟ دەبێت بە پیرۆزی و لەخواترسی بژین،