لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم سالۆنیکی 6:3-12

دووەم سالۆنیکی 6:3-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئێستاش برایان، به‌ ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ڕاتانده‌سپێرین، له‌ هه‌ر برایه‌ک دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ به‌ ته‌مبه‌ڵی ده‌ژیێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامۆژگاریه‌ نییه‌ كه‌ له‌ ئێمه‌ وه‌ریگرتووه‌. چونكه‌ خۆتان ده‌زانن چۆن پێویسته‌ لاسایی ئێمه‌ بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ له‌نێوانتاندا ته‌مبه‌ڵ نه‌بووین، به‌خۆڕایی نانێكی كه‌سمان نه‌خواردووه‌، به‌ڵكو شه‌و و ڕۆژ به‌ ڕه‌نج و ماندووبوون كارمان كردووه‌، تاكو نه‌بینه‌ بار بۆ كه‌ستان. ئه‌مه‌ش نه‌ک بڵێی ده‌سه‌ڵاتمان نییه‌، به‌ڵكو تاكو خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین وه‌ک نموونه‌، تاكو لاساییمان بكه‌نه‌وه‌. چونكه‌ كاتێ له‌لاتان بووین ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان پێدان: “ئه‌وه‌ی نایه‌وێ كار بكات، ناخوات”. چونكه‌ ده‌بیستین هه‌ندێک له‌نێوتاندا به‌ ته‌مبه‌ڵی ده‌ژین و هیچ كار ناكه‌ن، به‌ڵكو خۆهه‌ڵقورتێنه‌رن. ئه‌مانه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ڕایانده‌سپێرین و ئامۆژگارییان ده‌كه‌ین، به‌ هێمنی كاربكه‌ن و نانی خۆیان بخۆن.

دووەم سالۆنیکی 6:3-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئێستاش خوشکان، برایان، بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە ڕاتاندەسپێرین کە لە هەر خوشک یان برایەک دوور بکەونەوە کە بە تەمبەڵی ژیان بەڕێ دەکات و بەگوێرەی ئەو فێرکردنە ناڕوات کە لە ئێمەوە وەریگرتووە. ئێوە خۆتان دەزانن کە دەبێت چۆن لاسایی ئێمە بکەنەوە، چونکە کاتێک لەلاتان بووین تەمبەڵ نەبووین، بەخۆڕایی نانی کەسمان نەخواردووە، بەڵکو شەو و ڕۆژ بە ڕەنج و ماندووبوون کارمان کردووە، تاکو نەبینە بار بۆ کەستان. ئەمەش نەک لەبەر ئەوەی مافمان نییە، بەڵکو بۆ ئەوەی خۆمان بکەین بە نموونە بۆ ئێوە تاکو لاساییمان بکەنەوە. تەنانەت کاتێک لەلاتان بووین ئەم ڕاسپاردەیەمان پێدان: «ئەوەی کار نەکات، ناخوات.» ئێمە بیستوومانە هەندێکتان بە تەمبەڵی دەژین و کار ناکەن و خۆتان لە کاروباری کەسانی دیکەدا هەڵدەقورتێنن. بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە ئامۆژگاری و فەرمان بەو کەسانە دەکەین کە بە هێمنی کار بکەن و نانی خۆیان بخۆن.