دووەم تیمۆساوس 13:1-18
دووەم تیمۆساوس 13:1-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای په‌ندی ئه‌و وشه دروستانه بكه‌وه كه له منت بیستووه، له باوه‌ڕ و خۆشویستن له ئیشۆعی مه‌سیحدا. سپارده چاكه‌كه به ڕووحی پارسا بپارێزه كه تیاماندا نیشته‌جێیه. تۆ ئه‌مه ده‌زانی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئاسیادان لێم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، له‌وانه فیجلۆس و هرمۆجینیس. په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی بداته خێزانی ئۆنیسیفۆرس، چونكه زۆر جار منی حه‌ساندوه‌ته‌وه و شه‌رمی به زنجیرم نه‌بووه. به‌ڵكو كاتێ له ڕۆما بوو، به په‌رۆشیه‌وه به‌دوامدا گه‌ڕا و منی دۆزییه‌وه. له‌و ڕۆژه‌دا په‌روه‌ردگار پێی بدات به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار بدۆزێته‌وه. باش ده‌زانیت له ئه‌پیسۆسدا له چه‌ند لایه‌ک ڕاژه‌ی كرد.
دووەم تیمۆساوس 13:1-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەدوای ئەو فێرکردنە دروستە بکەوە کە لە منت بیستووە، بیکە سەرمەشقی ژیانت، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە لە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەیە. سپاردە چاکەکە بە ڕۆحی پیرۆز بپارێزە کە تیاماندا نیشتەجێیە. ئەمە دەزانی، هەموو ئەوانەی لە ئاسیادان وازیان لێ هێنام، لەوانە فیگەلۆس و هەرمۆگینیس. با مەسیحی باڵادەست بەزەیی بە خێزانی ئۆنیسیفۆرۆسدا بێتەوە، چونکە زۆر جار ورەی بەرز کردومەتەوە و شەرمی بە کۆت و زنجیرم نەبووە، بەڵکو کاتێک لە ڕۆما بوو، بە پەرۆشییەوە بەدوامدا گەڕا و منی دۆزییەوە. با لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا بەهۆی مەسیحی باڵادەستەوە بەزەیی خودای باوک بەدەستبهێنێت. تۆ باش دەزانیت کە لە ئەفەسۆس بە چەندین شێوە خزمەتی کردم.