دووەم تیمۆساوس 8:1-14
دووەم تیمۆساوس 8:1-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه شه‌رمت به گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به منیش كه به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا، ئه‌وه‌ی ڕزگاری كردین و به بانگه‌وازێكی پارسا بانگی كردین، نه‌ک به‌گوێره‌ی كردارمان، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی مه‌به‌ست و به‌خششی خۆی كه پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه ئه‌زه‌لیه‌كان به ئیشۆعی مه‌سیح پێمان دراوه، ئێستاش ئاشكرا بوو به ده‌ركه‌وتنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌رمان، ئه‌وه‌ی مه‌رگی پووچه‌ڵ كرده‌وه، ژیان و نه‌مری به‌هۆی ئینجیل ڕووناک كرده‌وه، ئه‌وه‌ی من بۆی ده‌ستنیشان كرام به بانگه‌وازده‌ر و په‌یامبه‌ر و فێرگه‌ری نه‌ته‌وه‌كان. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه ده‌زانم باوه‌ڕم به كێ هێناوه، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه. دوای په‌ندی ئه‌و وشه دروستانه بكه‌وه كه له منت بیستووه، له باوه‌ڕ و خۆشویستن له ئیشۆعی مه‌سیحدا. سپارده چاكه‌كه به ڕووحی پارسا بپارێزه كه تیاماندا نیشته‌جێیه.
دووەم تیمۆساوس 8:1-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆیە نە لە بەرامبەر پەیامەکە سەبارەت بە مەسیحی خاوەن شکۆمان و نە بەرامبەر بە من کە لە پێناوی ئەودا بەند کراوم هەست بە شەرمەزاری مەکە، بەڵکو لەگەڵ من و بە پشتبەستن بە هێزی خودا بەشداری لەو ئازارەدا بکە کە بەهۆی مزگێنییەوە دەیچێژیت. خودا ڕزگاری کردین و بە بانگەوازێکی پیرۆز بانگی کردین، نەک بەگوێرەی کردارمان، بەڵکو بەگوێرەی خواست و نیعمەتی خۆی کە پێش دەستپێکی زەمانە بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیحدا پێمان دراوە، ئێستاش ئاشکرا بوو بە دەرکەوتنی عیسای مەسیحی ڕزگارکەرمان، ئەوەی مردنی لەناو برد و لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە ژیان و نەمریی ڕووناک کردەوە. بۆ ئەم مزگێنییە بە مزگێنیدەر و نێردراو و مامۆستا دەستنیشان کرام. لەبەر ئەم هۆیەش ئەم ئازارانە دەچێژم، بەڵام شەرمی پێوە ناکەم، چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە. بەدوای ئەو فێرکردنە دروستە بکەوە کە لە منت بیستووە، بیکە سەرمەشقی ژیانت، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە لە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەیە. سپاردە چاکەکە بە ڕۆحی پیرۆز بپارێزە کە تیاماندا نیشتەجێیە.