دووەم تیمۆساوس 1:4-5
دووەم تیمۆساوس 1:4-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له داهاتوو له كاتی ده‌ركه‌وتنی و پاشایێتیه‌كه‌ی، زیندووان و مردووان حوكم ده‌دات، ڕاتده‌سپێرم: وشه‌كه ڕابگه‌یه‌نه، ئاماده به له كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه، ڕابخوڕه، ئامۆژگاری بكه به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه. چونكه كاتێ دێت به‌رگه‌ی فێركردنی دروست ناگرن، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی هه‌وه‌سی تایبه‌تی خۆیان ڕابی كۆده‌كه‌نه‌وه قدیلكه‌ی گوێیان بكاته‌وه. بۆ ڕه‌وا گوێیان داده‌خه‌ن، به‌ره‌و ئه‌فسانه لاده‌ده‌ن. به‌ڵام تۆ، له هه‌موو شتێك‌دا وریابه، له ئازاردا دان بگره، كاری موژده‌ده‌ری بكه، ڕاژه‌ی خۆت ته‌واو بكه.
دووەم تیمۆساوس 1:4-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەردەم خودا و عیسای مەسیح، ئەوەی لە داهاتوودا زیندووان و مردووان حوکم دەدات، لەبەر دەرکەوتنی خۆی و شانشینەکەی ڕاتدەسپێرم: وشەی خودا ڕابگەیەنە، ئامادە بە لە کاتی گونجاو و نەگونجاو، خەڵکی ڕاستەڕێ بکە، سەرزەنشت بکە و ورەیان بەرز بکەرەوە، بەوپەڕی پشوودرێژی و هەوڵی فێرکردن، چونکە کاتێک دێت خەڵک بەرگەی فێرکردنی دروست ناگرن، بەڵکو بەگوێرەی ئارەزووی تایبەتی خۆیان مامۆستا کۆدەکەنەوە تاکو ختووکەی گوێیان بدات. بۆ ڕاستی گوێیان دادەخەن، بۆ ئەفسانە لادەدەن. بەڵام تۆ، لە هەموو شتێکدا وریابە، لە ئازاردا دان بە خۆتدا بگرە، بە کاری مزگێنیدەری هەستە، خزمەتی خۆت تەواو بکە.