لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم تیمۆساوس 10:4-17

دووەم تیمۆساوس 10:4-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ دیماس به‌جێیهێشتم، ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خۆشویست و چووه‌ تسلۆنیقێ، كریسكیش بۆ گه‌ڵاتیه‌ و تتوس بۆ ده‌لماتیا. به‌ ته‌نیا لۆقام له‌لایه‌. مه‌رقوس له‌گه‌ڵ خۆت بهێنه‌، چونكه‌ بۆ من سوودبه‌خشه‌ بۆ ڕاژه‌كردن. تۆخیقۆسم ناردووه‌ بۆ ئه‌پیسۆس. كاتێ هاتی، ئه‌و كراسه‌ی له‌ ترۆئۆس لای كارپۆس به‌جێم هێشت، له‌گه‌ڵ خۆتی بهێنه‌، په‌رتووكه‌كانیش به‌ تایبه‌ت ده‌سنووسه‌كان. ئه‌سكه‌نده‌ری مسگه‌ر زۆر خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، په‌روه‌ردگار به‌پێی كرداره‌كانی پاداشتی بدات. خۆتی لێ بپارێزه‌، چونكه‌ زۆر به‌رهه‌ڵستی قسه‌كانمانی كرد. له‌ به‌رگری یه‌كه‌مم كه‌س له‌گه‌ڵم نه‌هات، به‌ڵكو هه‌موو به‌جێیان هێشتم. له‌سه‌ریان هه‌ژمارد نه‌كرێت. به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم وه‌ستا و به‌هێزی كردم، تاكو به‌ منه‌وه‌ به‌ ته‌واوی موژده‌ بدرێت و هه‌موو گه‌لان ببیستن. ئیتر له‌ ده‌می شێر ده‌رباز بووم.