سێیەم یۆحەنا 1:1-15
سێیەم یۆحەنا 1:1-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیره‌كه، بۆ گائیوسی خۆشه‌ویست كه له ڕه‌وادا خۆشمده‌وێت. ئه‌ی خۆشه‌ویست، ده‌مه‌وێ له هه‌موو شتێک سه‌ركه‌وتوو بیت و دروست بێت، هه‌روه‌ک ده‌روونت سه‌ركه‌وتووه. چونكه زۆر دڵخۆش بووم به‌وه‌ی چه‌ند برایه‌ک هاتن و گه‌واهیی ئه‌و ڕه‌وایه‌یان دا كه له تۆدا هه‌یه، هه‌روه‌ک به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆیت. خۆشی له‌مه مه‌زنترم نییه: كه گوێم لێ بێت ڕۆڵه‌كانم به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن. خۆشه‌ویست، تۆ به سه‌رڕاستیه‌وه هه‌موو شتێک بۆ برایان و بۆ نامۆیان ده‌كه‌یت. ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م وارگه‌دا گه‌واهییان له‌سه‌ر خۆشویستنی تۆ داوه، ئه‌وانه‌ی باش ده‌كه‌یت كه به شایسته‌یی خودا به‌ڕێیان ده‌كه‌یت. چونكه ئه‌وانه له پێناوی ناوه‌ی ئه‌و ده‌رچوون، هیچ شتێک له نه‌ته‌وه‌كان وه‌رناگرن. بۆیه پێویسته پێشوازی له كه‌سانی وه‌ک ئه‌وانه بكه‌ین تاكو به‌یه‌كه‌وه كار بۆ ڕه‌وا بكه‌ین. بۆ وارگه‌م نووسیوه، به‌ڵام دیۆتریفس كه ده‌یه‌وێت له‌نێوانیان ببێته یه‌كه‌م، په‌سه‌ندمان ناكات. بۆیه ئه‌گه‌ر هاتم، كرده‌وه‌كانی و ئه‌و غه‌یبه‌تانه‌ی كه سه‌باره‌ت به ئێمه‌ی وتووه ده‌یخه‌مه‌وه یادی. هه‌روه‌ها به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو نایه‌وێت پێشوازی له برایان بكات و هه‌ر یه‌كێک بییه‌وێت پێشوازییان لێ بكات، ڕێی لێ ده‌گرێت و له وارگه قاویان ده‌دات. خۆشه‌ویستم، لاسایی خراپه مه‌كه‌وه به‌ڵكو چاكه. چونكه ئه‌وه‌ی چاكه بكات له خوداوه‌یه، ئه‌وه‌ش خراپه بكات، خودای نه‌بینیوه. دیمه‌ترییوس له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێک و له‌لایه‌ن خودی ڕه‌واشه‌وه گه‌واهیی بۆ دراوه. ئێمه‌ش گه‌واهیی ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش ده‌زانن گه‌واهیی ئێمه ڕاسته. زۆرم هه‌بوو بۆتی بنووسم، به‌ڵام نامه‌وێت به مه‌ره‌كه‌ب و خامه بێت. به‌ڵكو ئومێده‌وارم به‌م زووانه بتبینم تاكو ڕووبه‌ڕوو قسه بكه‌ین. ئاشتی بۆ تۆ. خۆشه‌ویستان سڵاوت لێده‌كه‌ن. به ناوه‌كانیان سڵاو له خۆشه‌ویستان بكه.
سێیەم یۆحەنا 1:1-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لە پیرەکەوە، بۆ گایۆسی خۆشەویست کە لە ڕاستیدا خۆشم دەوێت. ئەی خۆشەویست، نوێژ دەکەم کە لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بیت و تەندروستیت باش بێت، هەروەک دەروونت سەرکەوتووە. زۆر دڵخۆش بووم بەوەی چەند برایەک هاتن و شایەتی دڵسۆزی تۆیان بۆ ڕاستی دا، هەروەک بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆیت. خۆشی لەمە گەورەترم نییە کە گوێم لێ بێت منداڵانم بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن. خۆشەویست، تۆ بە دڵسۆزییەوە هەموو شتێک بۆ خوشکان و برایان دەکەیت، بە تایبەتی بۆ نامۆکان. ئەوان لەبەردەم کڵێسا شایەتییان لەسەر خۆشەویستیی تۆ داوە. کارێکی باش دەکەیت کە بەو شێوەیەی لەلای خودا شایستەیە بەڕێیان بکەیت، چونکە ئەوانە لەبەر ناوی مەسیح هاتوونەتە دەرەوە و هیچ شتێکیان لە بێباوەڕان وەرنەگرتووە. بۆیە پێویستە پێشوازی لە کەسانی وەک ئەوانە بکەین تاکو بەیەکەوە کار بۆ ڕاستی بکەین. بۆ کڵێسام نووسیوە، بەڵام دیۆتریفس کە دەیەوێت لەنێوانیاندا ببێتە یەکەم، پێشوازیمان لێ ناکات. بۆیە ئەگەر هاتم، کردەوەکانی و ئەو غەیبەتانەی کە سەبارەت بە ئێمەی گوتووە دەیخەمەوە یادی. هەروەها بەوەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو نایەوێت پێشوازی لە خوشکان و برایان بکات و هەر یەکێک بییەوێت پێشوازییان لێ بکات، ڕێی لێ دەگرێت و لە کڵێسا دەریدەکات. خۆشەویستم، لاسایی خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە. ئەوەی چاکە بکات لە خوداوەیە، ئەوەش خراپە بکات، خودای نەبینیوە. دیمیتریۆس لەلایەن هەموو کەسێک و لەلایەن ڕاستیشەوە شایەتی بۆ دراوە. ئێمەش شایەتی دەدەین، ئێوەش دەزانن شایەتی ئێمە ڕاستە. زۆرم هەبوو بۆتی بنووسم، بەڵام نامەوێت بە قەڵەم و مەرەکەب بێت. بەڵکو ئومێدەوارم بەم زووانە بتبینم تاکو ڕووبەڕوو قسە بکەین. سڵاوت لێ بێت.