سێیەم یۆحەنا 1:1-4
سێیەم یۆحەنا 1:1-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیره‌كه، بۆ گائیوسی خۆشه‌ویست كه له ڕه‌وادا خۆشمده‌وێت. ئه‌ی خۆشه‌ویست، ده‌مه‌وێ له هه‌موو شتێک سه‌ركه‌وتوو بیت و دروست بێت، هه‌روه‌ک ده‌روونت سه‌ركه‌وتووه. چونكه زۆر دڵخۆش بووم به‌وه‌ی چه‌ند برایه‌ک هاتن و گه‌واهیی ئه‌و ڕه‌وایه‌یان دا كه له تۆدا هه‌یه، هه‌روه‌ک به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆیت. خۆشی له‌مه مه‌زنترم نییه: كه گوێم لێ بێت ڕۆڵه‌كانم به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن.
هاوبەشی بکە
سێیەم یۆحەنا 1 بخوێنەوەسێیەم یۆحەنا 1:1-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە پیرەکەوە، بۆ گایۆسی خۆشەویست کە لە ڕاستیدا خۆشم دەوێت. ئەی خۆشەویست، نوێژ دەکەم کە لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بیت و تەندروستیت باش بێت، هەروەک دەروونت سەرکەوتووە. زۆر دڵخۆش بووم بەوەی چەند برایەک هاتن و شایەتی دڵسۆزی تۆیان بۆ ڕاستی دا، هەروەک بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆیت. خۆشی لەمە گەورەترم نییە کە گوێم لێ بێت منداڵانم بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن.
هاوبەشی بکە
سێیەم یۆحەنا 1 بخوێنەوە