کردار 1:12-4
کردار 1:12-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و كاته‌دا شا هیڕوودس ده‌ستی درێژكرد بۆ ئه‌زیه‌ت دانی چه‌ند كه‌سێكی وارگه. یاقووی برای یوخه‌ننه‌نی به شمشێر كوشت. كه بینی ئه‌مه جێی ڕه‌زامه‌ندی جووه‌كانه، په‌تڕۆسیشی گرت، ئه‌مه‌ش له ڕۆژانی فه‌تیره‌دا بوو. كاتێ گرتی، خستییه زیندان، بۆ پاسه‌وانیكردنی ڕاده‌ستی چوار كۆمه‌ڵی چوار سه‌ربازیی كرد، به‌ته‌مابوو دوای په‌سخه بیهێنێته به‌رده‌م گه‌ل.
هاوبەشی بکە
کردار 12 بخوێنەوەکردار 1:12-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەو کاتەدا هێرۆدسی پاشا دەستی کرد بە چەوساندنەوەی چەند کەسێکی کڵێسا. هەروەها یاقوبی برای یۆحەنای بە شمشێر کوشت. کە بینی ئەمە جێی ڕەزامەندی جولەکەیە، پەترۆسیشی گرت، ئەمەش لە ڕۆژانی جەژنی فەتیرەدا بوو. کاتێک هێرۆدس پەترۆسی گرت، خستییە زیندانەوە، بۆ ئەوەی پاسەوانی لێ بکرێت دایە دەست چوار کۆمەڵی چوار سەربازی، دەیویست دوای جەژنی پەسخە بیهێنێتە بەردەم گەل.
هاوبەشی بکە
کردار 12 بخوێنەوە