کردار 11:12-14
کردار 11:12-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا په‌تڕۆس به‌خۆیدا هاته‌وه و وتی: “ئێستا به ڕاستی زانیم كه په‌روه‌ردگار فریشته‌كه‌ی نارد و له ده‌ستی هیڕوودس و هه‌موو ئه‌وه‌ی گه‌لی جوو چاوه‌ڕێی بوو ده‌ربازی كردم”. كه ئه‌مه تێگه‌یشت، هاته ماڵی مه‌ریه‌می دایكی یوخه‌ننه‌ن كه پێی ده‌ووترا مه‌رقوس، زۆر كه‌س له‌وێدا كۆببوونه‌وه نوێژیان ده‌كرد. كه په‌تڕۆس له ده‌رگای داڵانه‌كه‌ی دا، كه‌نیزه‌یه‌ک هات ناوی ڕه‌ودا بوو تاكو بزانێت. كاتێ ده‌نگی پهتڕۆسی ناسییه‌وه له خۆشیان ده‌رگاكه‌ی نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو ڕایكرده ژووره‌وه و خه‌به‌ری دا كه په‌تڕۆس له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه.
کردار 11:12-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا پەترۆس بەخۆیدا هاتەوە و گوتی: «ئێستا بەڕاستی زانیم کە یەزدان فریشتەکەی نارد و لە دەستی هێرۆدس و هەموو ئەوەی گەلی جولەکە چاوەڕێی بوو دەربازی کردم.» هەرکە بە تەواوی زانی چی ڕوویداوە، ڕۆیشت بۆ ماڵی مریەمی دایکی یۆحەنا کە پێی دەگوترا مەرقۆس، لەوێ خەڵکێکی زۆر کۆببوونەوە و نوێژیان دەکرد. کە پەترۆس لە دەرگای داڵانەکەی دا، کارەکەرێک کە ناوی ڕودا بوو، هات بۆ ئەوەی بزانێت کێیە. کاتێک دەنگی پەترۆسی ناسییەوە، بێ کردنەوەی دەرگاکە لە خۆشییاندا ڕایکردە ژوورەوە و خەبەری دا کە پەترۆس لە بەردەرگا ڕاوەستاوە.