لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 12:12-17

کردار 12:12-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌ ئه‌مه‌ تێگه‌یشت، هاته‌ ماڵی مه‌ریه‌می دایكی یوخه‌ننه‌ن كه‌ پێی ده‌ووترا مه‌رقوس، زۆر كه‌س له‌وێدا كۆببوونه‌وه‌ نوێژیان ده‌كرد. كه‌ په‌تڕۆس له‌ ده‌رگای داڵانه‌كه‌ی دا، كه‌نیزه‌یه‌ک هات ناوی ڕه‌ودا بوو تاكو بزانێت. كاتێ ده‌نگی په‌تڕۆسی ناسییه‌وه‌ له‌ خۆشیان ده‌رگاكه‌ی نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵكو ڕایكرده‌ ژووره‌وه‌ و خه‌به‌ری دا كه‌ په‌تڕۆس له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه‌. پێیان وت: “وڕێنه‌ ده‌كه‌یت!”. به‌ڵام ئه‌و سووربوو كه‌ وایه‌، جا وتیان: “ئه‌وه‌ فریشته‌كه‌یه‌تی!”. په‌تڕۆسیش له‌ لێدانه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو، كاتێ لێیان كرده‌وه‌ و بینییان، سه‌رسامبوون. به‌ ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ كردن بێده‌نگ بن، ئینجا بۆی گێڕانه‌وه‌ چۆن په‌روه‌ردگار له‌ زیندان ده‌ریهێنا و وتی: “ئه‌مه‌ به‌ یاقووی برایان بڵێن”. ئینجا ده‌رچوو و بۆ شوێنێكی دیكه‌ ڕۆیشت.

هاوبەشی بکە
کردار 12 بخوێنەوە