لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 42:13-52

کردار 42:13-52 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ جوو له‌ كه‌نیشت ده‌رده‌چوون، داوایان لێ كرا شه‌ممه‌ی داهاتووش ئه‌م قسانه‌یان بۆ بكه‌ن. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، زۆر له‌ جوو و خواپه‌رسته‌كان كه‌ ببوونه‌ جوو، به‌دوای پۆڵۆس و به‌رنڤا كه‌وتن، ئه‌مانیش قسه‌یان بۆ ده‌كردن و هانیان ده‌دان له‌ به‌خششی خودادا جێگیر بن. له‌ شه‌ممه‌ی داهاتوو نزیكه‌ی هه‌موو دانیشتووانی شاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌، تاكو وشه‌ی په‌روه‌ردگار ببیستن. كاتێ جوو كۆمه‌ڵه‌‌كه‌یان بینی، ئیره‌یی دایگرتن و به‌ربه‌ره‌كانێی قسه‌كانی پۆڵۆسیان ده‌كرد و كفریان ده‌كرد. پۆڵۆس و به‌رنڤاش به‌ ئاشكرا دووان و وتیان: “ده‌بووایه‌ یه‌كه‌مجار وشه‌ی خودامان بۆ ئێوه‌ باس بكردایه‌. چونكه‌ ئێوه‌ ڕه‌تتان كرده‌وه‌ و بڕیارتان دا كه‌ شایانی ژیانی جاویدانی نین، ئه‌وه‌تا ڕوو له‌ نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ین! چونكه‌ په‌روه‌ردگار ئاوای ڕاسپاردین: {من تۆم كردۆته‌ ڕووناكی بۆ نه‌ته‌وه‌كان، تاكو ببیته‌ ڕزگاری بۆ ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی} ”. كاتێ نه‌ته‌وه‌كان گوێیان له‌مه‌ بوو، زۆر دڵشادبوون و شكۆیان دایه‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ بۆ ژیانی جاویدانی ده‌ستنیشان كرابوون، باوه‌ڕیان ‌هێنا. وشه‌ی په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا بڵاو بووه‌وه‌. به‌ڵام جووه‌كان خانمه‌ ڕێزداره‌ له‌خواترسه‌كان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆش دا، چه‌وساندنه‌وه‌یان دژ به‌ پۆڵۆس و به‌رنڤا به‌رپاكرد و له‌ سنووره‌كانی خۆیان ده‌ریان كردن. ئه‌وانیش تۆزی پێیان دژ به‌وان ته‌كاند و بۆ شاری ئیقانۆن هاتن. قوتابییه‌كانیش پڕده‌بوون له‌ خۆشی و له‌ ڕووحی پارسا.

هاوبەشی بکە
کردار 13 بخوێنەوە

کردار 42:13-52 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک پۆڵس و بەرناباس لە کەنیشت دەهاتنە دەرەوە، داوایان لێ کرا شەممەی داهاتووش ئەم قسانەیان بۆ بکەن. دوای کۆبوونەوەکە، زۆر لە جولەکە و خواپەرستەکان کە ببوونە جولەکە، بەدوای پۆڵس و بەرناباس کەوتن، ئەمانیش قسەیان بۆ دەکردن و هانیان دەدان لە نیعمەتی خودا بمێنن. لە ڕۆژی شەممەی داهاتوودا نزیکەی هەموو دانیشتووانی شارەکە کۆبوونەوە، تاکو گوێ لە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ بگرن. کاتێک جولەکە خەڵکەکەیان بینی، ئیرەیی دایگرتن و بەربەرەکانێی قسەکانی پۆڵسیان دەکرد و جنێویان پێدەدا. پۆڵس و بەرناباسیش بە چاونەترسییەوە وەڵامیان دانەوە: «پێویست بوو یەکەم جار پەیامی خودا بۆ ئێوە باس بکەین. بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەتتان کردەوە و خۆتان بە شیاوی ژیانی هەتاهەتایی نەزانی، ئەوەتا دەچینە لای ناجولەکەکان، چونکە مەسیحی باڵادەست بەم جۆرە ڕایسپاردین: «﴿من تۆم کردووەتە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان، تاکو ڕزگاری بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت.﴾» کاتێک ناجولەکەکان گوێیان لەمە بوو، زۆر دڵشاد بوون و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان شکۆدار کرد، هەموو ئەوانەش کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەستنیشان کرابوون، باوەڕیان هێنا. پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو ناوچەکەدا بڵاو بووەوە. بەڵام ڕابەرانی جولەکە خانمە ڕێزدارە لەخواترسەکان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆشدا، چەوساندنەوەیان لە دژی پۆڵس و بەرناباس بەرپا کرد و لە سنوورەکانی خۆیان دەریانکردن. ئەوانیش تۆزی پێیان تەکاند و بەرەو شاری کۆنیا ڕۆیشتن. قوتابییەکانیش پڕدەبوون لە خۆشی و ڕۆحی پیرۆز.

هاوبەشی بکە
کردار 13 بخوێنەوە