کردار 1:14-7
کردار 1:14-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌بوو له ئیقانون پێكه‌وه چوونه نێو كه‌نیشتی جووه‌كان و ئاوا قسه‌یان كرد تاكو جه‌ماوه‌رێكی زۆر له جوو و یۆنانییه‌كان باوه‌ڕیان هێنا. به‌ڵام ئه‌و جووانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنا، نه‌ته‌وه‌كانیان جۆش دا و دژ به برایان مێشكیان پڕ كردن. جا پۆڵۆس و به‌رنڤا ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌وێ مانه‌وه و به‌ئاشكرا باسی په‌روه‌ردگاریان ده‌كرد، ئه‌ویش گه‌واهیی بۆ وشه‌ی به‌خششی خۆی ده‌دا و ڕێی دابوو په‌رجوو و نیشانه له‌سه‌ر ده‌ستیان بكرێت. ئیتر دانیشتووانی ئیقانون بوونه دوو به‌ش، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ جوو بوون و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ران. جا كاتێ نه‌ته‌وه‌كان و جوو و سه‌رۆكه‌كانیان هێرشیان كرده سه‌ر په‌یامبه‌ران تاكو به‌ردبارانیان بكه‌ن، په‌یامبه‌ران هه‌ستیان كرد و بۆ شاری لیستره و ده‌ڕبێی لیكاونیه و بۆ ده‌ڤه‌ره‌كانی ده‌وروپشتیان هه‌ڵاتن و له‌وێش موژده‌یان ده‌دا.
کردار 1:14-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە کۆنیا پۆڵس و بەرناباس وەک هەمیشە چوونە ناو کەنیشتی جولەکەکان و بە شێوەیەک قسەیان کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکە و یۆنانییەکان باوەڕیان هێنا. بەڵام ئەو جولەکانەی باوەڕیان نەهێنا، ناجولەکەکانیان جۆش‌دا و لە دژی برایان مێشکیان پڕکردن. بۆیە پۆڵس و بەرناباس ماوەیەکی دوورودرێژ لەوێ مانەوە و ئازایانە سەبارەت بە عیسای خاوەن شکۆ قسەیان دەکرد، ئەویش شایەتی بۆ پەیامی نیعمەتی خۆی دەدا و ڕێی دابوو نیشانە و پەرجوو لەسەر دەستیان بکرێت. ئیتر دانیشتووانی کۆنیا بوونە دوو بەش، هەندێکیان لەگەڵ جولەکە بوون و هەندێکیان لەگەڵ نێردراوان. کاتێک ناجولەکەکان و جولەکە و سەرۆکەکانیان بەتەمابوون سووکایەتی بە نێردراوان بکەن و بەردبارانیان بکەن، نێردراوان زانییان و بۆ شاری لیسترا و دەربەی لیکاونیا و بۆ ناوچەکانی دەوروپشتیان هەڵاتن و لەوێش مزگێنییان دەدا.