کردار 11:14-15
کردار 11:14-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه بینییان پۆڵۆس چی كرد، به زمانی لیكاونیه هاواریان كرد و وتیان: “خوداوه‌نده‌كان شێوه‌ی مرۆڤیان وه‌رگرتووه و هاتوونه‌ته خواره‌وه بۆ نێومان!” جا به‌رنڤایان ناونا زییۆس، پۆڵۆسیش هرمس، چونكه قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی بوو. ئینجا كاهینی زییۆس، كه په‌رستگاكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار بوو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كه گا و تاجه‌گوڵینه‌ی هێنابوو و ده‌یویست قوربانی پێشكه‌ش بكات. كاتێ په‌یامبه‌ره‌كان، به‌رنڤا و پۆڵۆس، ئه‌مه‌یان بیست، جله‌كانیان دڕاند، خێرا چوونه لای خه‌ڵكه‌كه، هاواریان كرد و وتیان: “خه‌ڵكینه، بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ ئێمه‌ش مرۆڤین، له ژێر هه‌مان ئازارداین وه‌ک ئێوه، موژده‌تان ده‌ده‌ینێ واز له‌م شته ناڕه‌وایانه بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگه‌ڕێنه‌وه، ئافرێنه‌ری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی.
کردار 11:14-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک خەڵکەکە بینییان پۆڵس چی کرد، بە زمانی لیکاونیا هاواریان کرد: «خوداوەندەکان شێوەی مرۆڤیان وەرگرتووە و هاتوونەتە خوارەوە بۆ ناومان!» جا بەرناباسیان ناو نا زییۆس، پۆڵسیش هەرمەس، چونکە قسەکەری سەرەکی بوو. ئینجا کاهینی زییۆس، کە پەرستگاکەی لە دەرەوەی شار بوو، لەگەڵ خەڵکەکە گا و تاجەگوڵینەی هێنابووە لای دەروازەکان و دەیویست قوربانی پێشکەش بکات. بەڵام کاتێک نێردراوەکان، پۆڵس و بەرناباس، ئەمەیان بیست، جلەکانیان دڕاند، خێرا چوونە لای خەڵکەکە، هاواریان کرد: «خەڵکینە، بۆچی ئەمە دەکەن؟ ئێمەش مرۆڤین، لە هەمان سروشتی ئێوە، مزگێنیتان دەدەینێ واز لەم شتە پووچانە بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگەڕێنەوە، دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە.