کردار 15:14-17
کردار 15:14-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
“خه‌ڵكینه، بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ ئێمه‌ش مرۆڤین، له ژێر هه‌مان ئازارداین وه‌ک ئێوه، موژده‌تان ده‌ده‌ینێ واز له‌م شته ناڕه‌وایانه بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگه‌ڕێنه‌وه، ئافرێنه‌ری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی. ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌كانی ڕابردوودا، هێشتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به ڕێگای خۆیان بڕۆن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی به بێ گه‌واهیی نه‌هێشته‌وه، چاكه ده‌كات، له ئاسمانه‌وه باران و وه‌رزی به‌روبووممان ده‌داتێ و دڵمان له خواردن و له شادی تێر ده‌كات”.
کردار 15:14-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«خەڵکینە، بۆچی ئەمە دەکەن؟ ئێمەش مرۆڤین، لە هەمان سروشتی ئێوە، مزگێنیتان دەدەینێ واز لەم شتە پووچانە بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگەڕێنەوە، دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە. ئەوەی لە نەوەکانی ڕابردوودا، هێشتی هەموو نەتەوەکان بە ڕێگای خۆیاندا بڕۆن. لەگەڵ ئەوەی خۆی بە بێ شایەتی نەهێشتەوە، چاکە دەکات، لە ئاسمانەوە باران و وەرزی بەروبوومتان دەداتێ و دڵتان لە خواردن و لە خۆشی تێر دەکات.»