کردار 1:17-4
کردار 1:17-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا به ئه‌مفیپۆلیس و ئه‌پۆلۆنیادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه تسلۆنیقێ كه كه‌نیشتی جووی لێ‌بوو. پۆڵۆس وه‌كو دابی خۆی چووه لایان، سێ شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ک به سیپاره‌كان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، ڕوونی ده‌كرده‌وه و ده‌ریده‌خست كه ده‌بووایه مه‌سیح ئازار بچێژێت و له‌نێو مردووان هه‌ستێته‌وه. پێی وتن: ئه‌م ئیشۆعه‌ی من پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نم، مه‌سیحه‌كه‌یه. هه‌ندێكیان قه‌ناعه‌تیان هێنا و چوونه پاڵ پۆڵۆس و شیلا، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌رێكی زۆر له یۆنانیی خواپه‌رست و له ژنه خانه‌دانه‌كانیش كه ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو.
کردار 1:17-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش ئەوەی پۆڵس و هاوڕێکانی بە شاری ئەمفیپۆلیس و ئەپۆلۆنیادا تێپەڕین، گەیشتنە سالۆنیکی کە کەنیشتی جولەکەی لێ‌بوو. پۆڵس وەک کردبوویە پیشە چووە لایان، سێ ڕۆژی شەممە لەسەر یەک بە نووسراوە پیرۆزەکان گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن، ڕوونی دەکردەوە و دەریدەخست کە دەبووایە مەسیح ئازار بچێژێت و لەنێو مردووان هەستێتەوە. پێی گوتن: «ئەم عیسایەی من پێتانی ڕادەگەیەنم، مەسیحەکەیە.» هەندێکیان قایل بوون و چوونە پاڵ پۆڵس و سیلا، هەروەها زۆر لە یۆنانی خواپەرست و لە ژنە خانەدانەکانیش کە ژمارەیان کەم نەبوو.