لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 18:18-26

کردار 18:18-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پۆڵۆس ڕۆژانێكی زۆر مایه‌وه‌، ئینجا ماڵئاوایی له‌ برایان كرد و له‌گه‌ڵ پریسقیلا و ئه‌كیلا به‌ ده‌ریادا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت. دوای ئه‌وه‌ی له‌ كه‌نخریا سه‌ری تاشی، چونكه‌ نه‌زری له‌سه‌ر بوو. گه‌یشتنه‌ ئه‌پیسۆس و ئه‌وانی له‌وێ به‌جێهێشت، به‌ڵام خۆی چووه‌ كه‌نیشت و له‌گه‌ڵ جووه‌كان گفتوگۆی ده‌كرد. ئه‌وانیش داوایان لێكرد ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌لایان بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام قاییل نه‌بوو. به‌ڵكو ماڵئاوایی لێكردن و وتی: “به‌هه‌رحاڵ ده‌بێ جه‌ژنی داهاتوو له‌ یروشلایم بكه‌م، به‌ڵام به‌خواستی خودا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان”. ئینجا له‌ ئه‌پیسۆسه‌وه‌ به‌ ده‌ریادا ڕۆیشت. كاتێ له‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ دابه‌زی، سه‌ركه‌وت و سڵاوی له‌ وارگه‌ كرد، ئینجا بۆ ئینتیاكیا شۆڕبووه‌وه‌. ماوه‌یه‌ک له‌وێ مایه‌وه‌ و ده‌رچوو، به‌ ڕیز به‌ ده‌ڤه‌ری گه‌ڵاتیه‌ و پرۆگیادا تێپه‌ڕی و وره‌ی هه‌موو قوتابییه‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه‌. جووێكی خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ به‌ ناوی ئه‌پۆلۆس هاته‌ ئه‌پیسۆس، زمان پاراو و له‌ سیپاره‌كان به‌توانا بوو. شاره‌زای ڕێگای په‌روه‌ردگار بوو، له‌ ڕووحدا گه‌رم بوو، به‌ دروستی سه‌باره‌ت به‌ په‌روه‌ردگار ده‌دوا، ته‌نها عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نی ده‌زانی. ئه‌م ده‌ستی پێكرد به‌ئاشكرا له‌ كه‌نیشت قسه‌ بكات. كه‌ ئه‌كیلا و پریسقیلا گوێیان لێیبوو، بردییان و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونكرده‌وه‌.

هاوبەشی بکە
کردار 18 بخوێنەوە

کردار 18:18-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پۆڵس ڕۆژانێکی زۆر مایەوە، ئینجا ماڵئاوایی لە برایان کرد و لەگەڵ پریسکیلا و ئەکیلا بە دەریادا بەرەو سوریا ڕۆیشت. پاشان لە کەنخریا سەری تاشی، چونکە نەزری لەسەر بوو. کاتێک گەیشتنە ئەفەسۆس، پۆڵس پریسکیلا و ئەکیلای لەوێ بەجێهێشت و خۆی چووە کەنیشت و لەگەڵ جولەکەکان دەستی بە گفتوگۆ کرد. ئەوانیش داوایان لێکرد ماوەیەکی زیاتر لایان بمێنێتەوە، بەڵام ڕازی نەبوو. ئیتر ماڵئاوایی لێکردن و گوتی: «خودا حەز بکات دەگەڕێمەوە بۆ لاتان.» ئینجا لە ئەفەسۆسەوە بە دەریادا ڕۆیشت. لە بەندەری قەیسەرییە دابەزی، بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوت و سڵاوی لە کڵێسا کرد، ئینجا بەرەو خوار چوو بۆ ئەنتاکیا. پۆڵس ماوەیەک لە ئەنتاکیا مایەوە و پاشان ڕۆیشت و لە ناوچەکانی گەلاتیا و فریجیا شوێن بە شوێن دەگەڕا، ورەی هەموو قوتابییەکانی بەرز دەکردەوە. جولەکەیەکی خەڵکی ئەسکەندەریە بە ناوی ئەپۆلۆس هات بۆ ئەفەسۆس، زمان پاراو و لە نووسراوە پیرۆزەکان شارەزا بوو. فێری ڕێگای مەسیحی خاوەن شکۆ کرابوو، بە دڵگەرمی دەدوا و بە دروستی خەڵکی فێری پەیامی عیسا دەکرد، هەرچەندە تەنها لەئاوهەڵکێشانەکەی یەحیای دەزانی. بە چاونەترسییەوە دەستی کرد بە قسەکردن لە کەنیشت. کە پریسکیلا و ئەکیلا گوێیان لێی بوو، بانگهێشتی ماڵی خۆیان کرد و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونکردەوە.

هاوبەشی بکە
کردار 18 بخوێنەوە