کردار 1:19-7
کردار 1:19-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌بوو كه ئه‌پۆلۆس له قۆرنتێ بوو، پۆڵۆس به ڕێگا به‌رزه‌كانه‌وه تێپه‌ڕی و هاته ئه‌پیسۆس. له‌وێ هه‌ندێک قوتابیی بینی، پێی وتن: “كاتێ باوه‌ڕتان هێنا، ڕووحی پارساتان وه‌رگرت؟” پێیان وت: “ته‌نانه‌ت نه‌شمانبیستووه كه ڕووحی پارسا هه‌یه!” پێی وتن: “كه‌واته به چی عه‌مادكران؟” وتیان: “به عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌ن”. پۆڵۆس وتی: “عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌ن عه‌مادكردنی تۆبه‌كردن بوو، به گه‌لی ده‌ووت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی له‌دوای دێت، واتا به ئیشۆعی مه‌سیح”. كاتێ ئه‌مه‌یان بیست به ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار عه‌مادكران. جا كاتێ پۆڵۆس ده‌ستی له‌سه‌ر دانان، ڕووحی پارسا هاته سه‌ریان، به زمانان دووان و پێشبینییان كرد. به هه‌موویان نزیكه‌ی دوازده پیاو ده‌بوون.
کردار 1:19-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە کاتێکدا کە ئەپۆلۆس لە کۆرنسۆس بوو، پۆڵس بە ڕێگاکانی ناوەوە تێپەڕی و هاتە ئەفەسۆس. لەوێ چاوی بە هەندێک قوتابی کەوت، لێی پرسین: «کاتێک باوەڕتان هێنا، ڕۆحی پیرۆزتان وەرگرت؟» کەچی وەڵامیان دایەوە: «نەخێر! تەنانەت نەمانبیستووە کە ڕۆحی پیرۆز هەیە!» گوتی: «کەواتە چ جۆرە لە ئاو هەڵکێشانێکتان وەرگرتووە؟» گوتیان: «لەئاوهەڵکێشانەکەی یەحیا.» پۆڵس گوتی: «لەئاوهەڵکێشانەکەی یەحیا لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردن بوو، بە خەڵکی دەگوت باوەڕ بهێنن بەوەی لەدوای دێت، واتا بە عیسا.» کاتێک ئەمەیان بیست بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە لە ئاو هەڵکێشران. جا پۆڵس دەستی لەسەر دانان، ڕۆحی پیرۆز هاتە سەریان، بە زمانی ڕۆحی دوان و پێشبینییان کرد. بە هەموویان نزیکەی دوازدە پیاو دەبوون.