کردار 24:2-28
کردار 24:2-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه و له ژانی مه‌رگ ئازادی كرد، چونكه نه‌ده‌كرا له چنگیدا بمێنێته‌وه. چونكه داوید ده‌رباه‌ری ده‌ڵێ: {هه‌میشه په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌مم ده‌بینی، ئه‌و له‌لای ڕاستمه‌وه‌یه، تاكو نه‌هه‌ژێم. بۆیه دڵشاد بووم و زمانم له هه‌ڵهه‌ڵه‌دایه، ته‌نانه‌ت جه‌سته‌م له هیوادا نیشته‌جێیه، چونكه تۆ گیانم له دۆڵی بێبندا به‌جێ ناهێڵیت، هه‌روه‌ها ناهێڵیت تاقانه‌ی پارسا‌ی خۆت بۆگه‌نی ببینێت. ڕێگاكانی ژیانت پێ ناساندم، له‌گه‌ڵ ڕووی خۆت دڵم پڕی شادی ده‌كه‌یت} .
کردار 24:2-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام خودا هەڵیستاندەوە و لە ئازاری مردن ئازادی کرد، لەبەر ئەوەی نەدەکرا لە چنگیدا بمێنێتەوە. سەبارەت بە ئەو داود گوتوویەتی: «﴿هەمیشە یەزدانم لەبەردەمم دەبینی، لەبەر ئەوەی لەلای دەستەڕاستمەوەیە، ناهەژێم. بۆیە دڵشادم و زارم خۆشی دەردەبڕێت، تەنانەت جەستەم لە هیوادا نیشتەجێ دەبێت، چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردووان‌دا بەجێناهێڵیت، هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. ڕێگاکانی ژیانت پێ ناساندم، تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە.﴾